یاسا و ڕیسا ئۆلۆ مارکێت

بەکارهێنەری بەڕێز بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی باشتر لە خزمەتگوزارییەکانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market بە وردی سەرنجی ئەو خاڵانەی خوارەوە بدە. چوونەژوورەوەی بەکارهێنەران بۆ ماڵپەڕی OllO Market ئۆلۆ مارکێت بە کەڵکوەرگرتن لە پرۆفایلی تاکەکەسی، کەڵکوەرگرتن لە ڕیکڵامە هاندەرانەکان، ڤیدیۆ کلیپی ئۆلۆ مارکێت OllO Market و خزمەتگوزارییەکانی دیکە کە لە لایەن OllO Market وە پێشکەش کراوە، بە واتای ئاگاداربوون و قەبووڵکردنی مەرج و یاساکان و هەر وەها شێوازی کەڵکوەرگرتن لە سێرڤیس و خزمەتگوزارییەکانی OllO Marketـە؛ ئاگادار بن کە تۆمارکردنی داواکارییەکانیش لە هەر کاتێکدا بە واتای قەبووڵکردنی تەواوی هەموو مەرج و یاساکانی OllO Marketـە لە لایەن بەکارهێنەرەوە.

جێگەی ئاماژەیە مەرج و یاسا دانراوەکان لە بری هەموو ڕێکەوتننامە پێشووەکان ئەژمار دەکرێت.

 

یاسا گشتییەکان

ئاگادار بن کە هەموو یاسا و ڕێساکانی OllO Market ئۆلۆ مارکێت بەرانبەرە لەگەڵ یاساکانی کۆماری عێراق، یاسای بازرگانی ئەلکترۆنیکی و یاسای پشتیوانی لە مافی بەکارهێنەران.  لە ئەنجامدا بەکارهێنەر ئەرکدارە بە پاراستنی یاسای پێوەندیدار بە بەکارهێنەرەوە. لە کاتێکدا کە لە یاسا دانراوەکانی OllO Market لە داهاتوودا یاساکان و سەرویسەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، هەر لەم پەڕەیەدا بڵاو دەکرێتەوە و بەڕۆژیش دەبێتەوە و ئێوەیش ڕێدەکەون لەسەر ئەوەی کە کەڵکوەرگرتنی بەردوامتان لەم ماڵپەڕە بە واتای قەبووڵکردنی هەر جۆرە گۆڕانکارییەکە.

 

پێناسەی موشتەری یان بەکارهێنەر

موشتەری یان بەکارهێنەر بە کەسێ ئەوترێ کە بە زانیارییەکانی بەکارهێنەری خۆیەوە کە لە فۆرمی ناونووسیدا دایناوە، هەوڵ بۆ تۆمارکردنی داواکاری یان هەر جۆرە کەڵکوەرگرتنێ لە خزمەتگوزارییەکانی OllO Marketدا بدات، هەر وەها چونکا OllO Market ماڵپەڕێکی فرۆشتنی سەرهێڵە، بە پێی یاسای بازرگانیی ئەلکترۆنیکی، موشتەری یان بەکارهێنەر کەسێکە کە بە مەبەستێک بێجگە لە بازرگانی یان پیشەی پرۆفیشناڵ، هەوڵ بۆ کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری ئەدات.

 

پێناسەی فرۆشیار و مەرجەکانی کاڵای فرۆشیاران

بەرهەمە پیشاندراوەکان لە ماڵپەڕ یان لە لایەن OllO Marketــەوە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان و هاوردەکارە فەرمی و یاساییەکان دەکردڕێن و بڵاو دەکرێنەوە، یان هەندێ لە فرۆشیاران لەگەڵ OllO Market ئۆلۆ مارکێت هاوکاری دەکەن و بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ئەم فرۆشگە ئینترنتیەوە بە شێوەی سەرهێڵ دەفرۆشن.

مەبەست لە کاڵای فرۆشیاران، گرووپی دووەمه و فرۆشیار کەسێکی ئاسایی یان یاساییە کە بەرهەمەکانی لە ڕێگەی ماڵپەڕی OllO Marketـەوە بڵاو دەکاتەوە و دەیانفرۆشێت و هەر وەها باوەڕپێکراوبوون و ناوبانگی فرۆشیاران لە لایەن OllO Marketـەو تاوتوێ دەکرێت و پێناسی پێویستیان لێوەردەگیرێت.

– بەرپرسیارێتیەکانی پێوەندیدارە بە کوالێت، نرخ، ناوەڕۆک، مەرجەکان و هەر وەها خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشی بەرهەم لە ئەستۆی فرۆشیارە.

– فاکتۆری ئەو کاڵانەی کە لە ئەستۆی فرۆشیارە و لە ماڵپەڕەکە دائەنرێت، لە کاتی داواکردن لە لایەن کڕیارەوە، لە لایەن فرۆشیارەوە ئەنێردرێت.

– کڕیارەکان بە لای زۆرە تا 2 ڕۆژ دوای تۆمارکردنی داواکاری و یەکلایی بوونەوەی مۆڵەتیان هەیە داواکاری ناردنی فاکتۆر تۆمار بکەن.

– ئەو داواکاریانە کە لانیکەم لە یەک کاڵای فرۆشیاران پێکدێت و تا کاتژمێر 4ی هەر ڕۆژێکی کاری یەکلایی دەبنەوە، لانیکەم 1 ڕۆژ دواتر ( بە پێی کاتی ڕاگەیێندراوی تەحوێڵ‌دان لە ماڵپەڕ ) لە هەولێر و سلێمانی دەنێردرێت.

– یەک ڕۆژی کاری، مەودای کاتیی تەحوێڵ‌دان بۆ کاڵای فرۆشیاران بەم واتایەیە کە لە ئەگەری کڕینی کاڵای فرۆشیاران، دەستپێکی تاوتوێ کردنی داواکاری بە لای زۆرەوە 1 ڕۆژ دوای کاتی دیاریکراوی داواکارییە لە OllO Market

– مەبەست لە  1ڕۆژی کاری، بە کاتی ئامادەکاری و ناردنی کاڵا دەوترێت کە بۆ ناردنی موشتەرییە کە داواکاری تۆمار کردووە.

– لە باردووخی تایبەت وەکوو فرۆشی سەرسام‌هێنەر، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی داواکاریی پێوەندیدار بە بەرهەمی فرۆشیاران بە هۆکارگەلێک وەکوو تەواوبوونی کاڵا ها لە ئارادا و OllOMarket دەتوانێ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە نیسبەت بە ڕاگرتنی داواکاریی نوێ و هەوڵدان بۆ تۆمارکردن و فرۆش بوەستێنێت.

– شێوازی گەڕانەوە لە فرۆشی کاڵای فرۆشیاران بە پێی یاسا و ڕێسای OllO Marketــە، بەم جیاوازییەوە کە فرۆشیار بەرپرسیارێتی هەر جۆرە لێکنەچوونی کاڵا لە ئەستۆ دەگرێت.

 

داشکانی ڕێکخراوە، کاڵای فرۆشیاران ناگرێتەوە

ئۆلۆ مارکێت OllO Market بۆ زانیارییە نهێنی و تایبەتەکانی ئەو کەسانە کە لە خزمەتگوزاریەکانی ماڵپەڕەکە. کەڵک‌وەرەگرن، ڕێز دائەنێ و دەیانپارێزێت.

ئۆلۆ مارکێت OllO Market پایبەند دەبێت بەوەی کە ئەوەی لە تواناییدا بێت،‌ بەرگری بکات لە حەریمی تاکەکەسیی ئێوە و لەم پێناوەیشدا، تکنۆلۆژی پێویست ( بۆ دڵنیایی زیاتر و ئەمنییەتی زیاتر لە کاتی کەڵکوەرگرتن لە ماڵپەڕەکەدا ) پەرە پێبدات. لە ڕاستیدا بە بەکارهێنانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، ئێوە ڕەزامەندی خۆتان بۆ ئەم ماڵپە نیشان ئەدەن.

هەموو ئەو باسانەی بەردەست لە ڕێگەی هەر یەک  لە خزمەتگوزارییەکانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، وەکوو: دەق، گرافیک، لۆگۆ، ئایکونی دوگمە، وێنە، ڤیدیۆ کلیپ، ئەو شتانەی بۆ داگرتن و کۆپی کردن ئەبن، دراوە و هەموو ئەو شتانەی بەرهەمهێنراون لە لایەن ئۆلۆ مارکێت OllO Market؛ بەشێک لە موڵکی ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەژمار دەکرێن و مافی کەڵکوەرگرتن  و بڵاوکردنەوەی تەواو  ئەو نووسراوانەی کە بوونیان هەیە و لەبەردەستدان، پارێزراوە بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Marketو هەر جۆرە کەڵکوەرگرتن بەبێ مۆڵەتی فەرمی، مافی بەدواداچوون یاسایی دەدات بە ئۆلۆ مارکێت OllO Market، بێجگە لەمانە، ئێسکرپیتەکان و ناوی هەموو ئەو خزمەتگوزارییە پیشاندراوانە کە لە ڕێگەی هەر کام لە خزمەتگوزارییەکانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market ساز کراون و هێما بازرگانییە تۆمارکراوەکانیش تەنیا بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Marketدەبن و هەر جۆرە کەڵکوەرگرتنێ بە مەبەستی بازرگانییەوە، بەدواداچوونی یاسایی هەیە.

بەکارهێنەران ڕێگەیان پێنادرێت سوود یان کەڵگوەرگرن لە( لیستی بەرهەمەکان، تایبەتمەندی تەکنیکی، نرخ و هەر جۆرە کەڵکوەرگرتنێ لە شتانەی پێوەندی بە ماڵپەڕیolloوە هەیە، یان هەر یەک لە خزمەتگوزاریەکان یان باسەکان، داگرتن یان کۆپی کردنی زانیارییەکان بە مەبەستی بازرگانی، هەر جۆرە کەڵکوەرگرتن لە ڕۆبات یان هاوشێۆەکانی تر وەکوو: کۆکردنەوەی دراوەکان و ئامێرەکانی دەرهاوردن ) هەموو ئەم مافانە بە ڕوونی پارێزراون بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Market . لە کاتی کەڵکوەرگرتن لە هەر یەک لە خزمەتگوزاریەکانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، بەکارهێنەران بەرپرسن لە نهێنی‌هێشتنەوەی هەژمار و پاسوۆردی چوونەژوورەوەی خۆیان، و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو چالاکیانەی کە بە هەژماری بەکارهێنەری و پاسوۆردی چوونەژوورەوە ئەنجام بدرێت لە ئەستۆی بەکارهێنەرانە. ئۆلۆ مارکێت OllO Market بەرهەم‌هایەکیش کە گونجاوی کەڵکوەرگرتنن بۆ  کەسانی ژێر 18 ساڵ، دەفرۆشێت. لە کاتێکدا بەکارهێنەر لە خوار ئەو تەمەنەوە بێت، دەبێ بە ئاگاداری دایک و باوک یان سەرپەرەستێکی یاسایی،  هەوڵ بۆ کڕین و پەرداخت کردن بدات.

تەنیا شوێنی فەرمی دانپیانراوی ئێمە بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ئێوە، شوێنی فەرمی ئەم ماڵپەڕە واتە ئۆلۆ مارکێت OllO Market ـە. ئێمە بە بێجگە لە ناردنی نامە لە لایەن ناونیشانە فەرمی و دانپیانراوەکان لە ماڵپەڕدا، بە شێوازێکی تر لەگەڵ ئێوە پێوەندی ناگرین.

ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market هیچ جۆرە ماڵپەڕێکی ئینترنێتی بێجگە لەم ناونیشانە ئۆلۆ مارکێت OllO Market و هەروەها هیچ جۆرە وێبلاگ و ناونیشان لە بەرنامەکانی وتووێژی ئینترنێتی وەکوو yahooo messenger و msn messenger و… نییە و هیچ کاتە بەم شێوازە لەگەڵ ئێوە پێوەندی ناگرێت. بە کارهێنەران بە مەبەستی پێوەندی گرتن، دەبێ تەنیا لەو ناونیشانانەی کە لە بەشی:”  پێوەندی لەگەڵ ئێمە” ئاماژەیان پێکراوە، کەڵک‌وەربگرن.

 

تۆمار کردن، تاوتوێ کردن و ناردنی داواکاری

لە ئێراندا ڕۆژی کاری بە واتای ڕۆژی شەممە تا پێنجشەممەی هەر حەفتەیەکە، بێجگە لە پشووە فەرمییەکان. هەموو داواکارییە تۆمارکراوەکان بە درێژایی ڕۆژە کاریەکان و یەکەمین ڕۆژی دوای پشووەکان، تاوتوێ ئەکرێت. ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەو دەرفەتە ئەدات بە موشتەرییەکانی خۆی کە لە حەوت ڕۆژی حەفتە و 24 کاتژمێڕی شەو و ڕۆژدا، داواکاری تۆمار بکەن.

هەموو داواکارییە تۆمارکراوەکان لە ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، بە ناردنی کۆدی داواکاری لە ڕێگەی کورتەنامە و فاکتۆری لە پێش‌ئامادەکراو و لە ڕێگەی ئیمەیلەوه، دەچنە ناو سەفەوە بۆ تاوتوێ کردن. ئۆلۆ مارکێت OllO Market بەردەوام لە ناردن و تەحوێڵی هەموو داواکارییە تۆمارکراوەکان، ئەوپەڕی سەرنج و هەوڵی خۆی ئەدات، لەگەڵ ئەمەیشدا، لە کاتێکدا ئەگەر بەرهەمێک لە ئۆلۆ مارکێت OllO Market تەواو بووبێت، تەنانەت لە دوای هەوڵدانی موشتەری لە تۆمارکردنی داواکاریشدا، مافی هەڵوەشاندنەوەی ئەو داواکارییە یان گەڕاندنەوەی پارەی داواکاریی بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Market پارێزراوە، یان موشتەری ئەتوانێ لە بری ئەو کاڵایەی کە تەواو بووە، بەرهەمێکی تر بخاتە جێی و بیکڕێت.

لە ئەگەری سازبوونی کێشە لە کاتی تاوتوێ کۆتایی سەبەتەی کڕین وەکوو: تەواوبوونی کاڵا یان پاشگەزبوونەوەی موشتەری، پارەی پەرداخت کراو لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێردا ئەچێتەوە هەژماری حەساوی موشتەری. ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەتوانێ بەبێ ئاگاداری پێشوەختە نیسبەت بە ڕاگرتن داواکاریی نوێ، هەوڵدان و فرۆش بوەستێنێ و هەموو داواکارییە تۆمارکراوەکانی پێش ڕاگڕتنی داواکاری، تاوتوێ دەکرێت و ئەنێردرێت.

مافی پچڕانی فرۆشی هەموو یا بەشێ لە بەرهەمەکان بە هەر هۆکارێک وەکوو: تەواوبوونی کاڵا، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە، بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Market پارێزراوە.

لە ئەگەری سازبوونی هەر جۆرە هەڵەیەک نیسبەت بە دانانی نرخ و بەهای ڕیاڵیی کاڵاکان لە ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، مافی لادانی داواکاری و کڕینێ کە لە لایەن موشتەرییەوە ئەنجام‌دراوە، بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Market پارێزراوە  و ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەو پارەیەی کە وەریگرتووە لە 24 تا 48 کاتژمێری کاری، دەیخاتەوە ئەو  هەژمارەی موشتەری کە پێشتر ڕایگەیاندبوو، موشتەریش بە چوونەژوورەوەی بۆ ناو ماڵپەڕەکە، قەبووڵ دەکات کە لەم کارە ئاگادار بووە و لەم بارەوە سکاڵایەکی نابێت.

بەکارهێنەران دەبێت لە کاتی داواکاریی ئەو کاڵایەی کە مەبەستیانە، فۆرمی داواکاریەکە بە زانیاریی دروست و بە شێوەی تەواو کامڵ بکەن. ئاشکرایە کە ئەگەر زانیارییەکان ناتەواو و هەڵە بن، داواکاریی بەکارهێنەر ئەگەری ئەوەی هەیە کە بەدواداچوونی بۆ نەکرێت و تەحوێڵ نەدرێت. بە پێی ئەمە دانانی ناونیشان، ئیمەیل و ژمارەی پێوەندی گرتنی مۆبایل و تەلەفۆنی موشتەری، بە واتای پەسندکردنی دروست دانانی ئەم ناونیشانەنەیە و لە کاتێکدا کە ئەم خاڵانە بە شێوەی دروست و تەواو دانەنرابێتن، ئۆلۆ مارکێت OllO Marke بە مەبەستی دڵنیابوون لە دروستی و یەکلایی کردنەوەی تۆماری داواکاری، ئەتوانێ داوای زانیاری تەواو و زیاتر لە موشتەری بکات، هەر وەها موشتەری ئەتوانێ ناو و ناونیشان و تەلەفۆنی کەسێکی تر بە مەبەستی وەرگرتنی داواکاری، داخڵ بکات و ئەگەر نرخی داواکاری پێشتر پەرداخت کرابێت، ئەو کەسەی کە داواکارییەکە تەحوێڵ ئەگرێ، دەبێ لە کاتی وەرگرتنی کاڵادا، کارتی پێناسی لەگەڵ خۆی پێبێت.

بە سەرنجدان بە تۆمارکردنی داواکاری بە شێوازی سیستەمی، بە هیچ شێوەیەک ئیمکانی دووبارە درکردنی فاکتۆر و گۆڕینی ناونیشانەکان وەکوو گۆڕینی فاکتۆر کە بە ناو کەسێکی ڕاستەقینەوە دەرکراوە بۆ کەسێکی یاسایی یان حقووقی، بوونی نییە، بەم پێیە پێویستە موشتەرییەکان لە کاتی تۆمارکردنی کردنی داواکاری نیسبەت بەم پرسە سەرنجی تەواو بدەن و ئەگەر پێویستیانە کە فاکتۆر بە ناو یاساییەوە ( حقووقی ) بۆ دەرچێت، لە کاتی تۆمارکردنی داواکارییەکاندا، بە هەڵبژاردنی بژاردەی ” تەکمێڵ‌کردنی زانیارییە حقووقیەکان و داخڵ کردنی ناونیشانەکانی ئەو ڕێکخراوەیەی کە مەبەستیانە، بۆ کڕین بە شێوازی ڕێکخراوەیی و وەرگرتنی فاکتۆری فەرمی هەوڵ بدەن.

هەر وەها ناونیشانێک کە کڕیار وەکوو ناونیشانی وەرگر، تۆمار یان هەڵیدەبژێرێ، لە فاکتۆردا دائەنرێ و پێویستە ئەو کەسانەی کە بە ناوی کەسی یاساییەوە داوای فاکتۆر ئەکەن، دەبێ سەرنجی تەواوی ئەم خاڵە بدەن، چونکا گۆڕینی ناونیشانی دانراو لەسەر فاکتۆر لە دوای تاوتوێ کردن و پەسەندکردنی داواکاری، بە هیچ شێوەیەک ئیمکانی نییە.

ئیمکانی پەرداخت کردن لە شوێنی وەرگرتندا بۆ ئەو داواکاریانەی کە لە ڕێگەی باربەرییەوە ناردراون یان نرخەکەیان زیاتر لە سی ملیۆن ڕیاڵە، بوونی نییە و پێویستە بەر لە ناردن، نرخی ئەم جۆرە داواکاریانە لە ڕێگەی کارت بە کارت یان پەرداختی ئینترنێتییەوە ئەنجام بدرێت.

بەو پێیەی کە ئۆلۆ مارکێت OllO Market ماڵپەڕێکی وردەفرۆشی سەرهێڵە، داواکاریی 1 کاڵا زیاتر، جیاوازە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنانی کڕیار، لە ئەگەری تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە یان ئەو داواکاریانەی کە ڕێژەکەیان زۆرە، پێویستە پێش لە ناردن، داواکاریی موشتەریەکان لە لایەن ئۆلۆ مارکێت OllO Market تاوتوێ و لە ئەگەری قەبووڵ‌کردندا، ئەنجام بدرێت. لەم حاڵەتەدا پەرداختی پارە پێش لە ناردنی کاڵا پێویستە، لەم حاڵەتە بەدەر داواکاریەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ موشتەری هەڵەوەشێنرێتەوە و ئەگەر نرخەکەی پەرداخت کرابێت، ئەو نرخە پەرداخت‌کراوە، لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێری کاری، دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەژماری موشتەری.

تەحوێڵدانی داواکاری لە شوێنە گشتیەکاندا وەکوو کافە، کافی نت، ڕێستووران، هۆتێل و شوێنە هاوشێوەکانی تر ئیمکانی نییە و پێویسته ناونیشانی تەحوێڵدان دەقێق و سەرڕاس بێت.

لە ئەگەڕی کڕین بە شێوەی ئەلکترۆنیکی ( کەڵکوەرگرتن لە کۆدی داشکان یان وۆچر )  لە دوای یەکلایی بوونەوەی سەبەتە، لە باری یاساییەوە ئیمکانی گۆڕانکاری لە سەبەتەی کڕین و گۆڕینی نرخی فاکتۆر بە هۆی پاشگەزبوونەوە لە کڕین، سڕینەوە یان گۆڕینی کاڵا بوونی نییە. ئەگەر موشتەری داوای هەر جۆرە گۆڕانکارییەک بکات، وۆچر یان کۆدی داشکان هەڵەوەشێتەوە و ئیمکانی گەڕاندنەوەی پارەکەی لە ئارادا نییە.

لە پێوەندی لەگەڵ سەرویسی تەحوێڵدانی ئێکسپرێس_ی فرۆشگەی ئینترێنتی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، داواکاریەکە لە درگای ئەسڵی ماڵدا تەحوێڵ ئەدرێت.

جێگای ئاماژەیە زیادکردنی کاڵا بە سەبەتەی کڕین، بە واتای ڕزێرڤ کردنی کاڵا نییە و هیچ جۆرە مافێ بۆ موشتەری دەستەبەر ناکات. هەر وەها تا پێش لە یەکلایی بوونەوەی تۆمار کردن، هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لەوانە: گۆڕانکاری لە ڕێژەی هەبوونی کاڵا یان نرخ لە کاڵای زیادکراو بە سەبەتەی کڕین جێبەجێ دەکرێت. بەم پێیە ئەو موشتەریانەی کە دەیانەوێ بڕیاری کۆتایی بۆ کڕین کردن بدەن، بەتایبەت بۆ ئەو کاڵانەی کە لە ژێر ناوی سەرسامهێنەر کە لە ڕووی ڕێژەوە سنووردارن، پێشنیار دەکرێت کە بە زووترین کات داواکاریی خۆیان یەکلایی بکەنەوە تا لەگەڵ تەواوبوونی کاڵا یان گۆڕینی نرخی کاڵا ڕووبەڕوو نەبنەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە کە داواکاری تەنیا لە کاتێکدا یەکلایی دەبێتەوە کە بەکارهێنەران کۆدی سەبەتەی کڕین ( dkc )ی داواکاریەکەی خۆیان وەرگرن، ئاشکرایە کە ئۆلۆ مارکێت OllO Market هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی لە بەرانبەر ئەو کاڵانەی کە لە سەبەتەی کڕین دوور خراونەتەوە، نییە.

 

خەسار لە کاتی گواستنەوەدا

ئەو خەسارانەی کە بە هۆی گواستنەوەوە کەوتوونەتەوە، دەبێ لە ماوەی 24 کاتژمێری کاری لە دوای وەرگرتنی کاڵا، یەکەی خزمەتگوزاریەکانی دوای فرۆشی ئۆلۆ مارکێت OllO Marketی  لێ‌ئاگادار بکرێتەوە و کاڵای خەساردیتوو لەگەڵ نووسراوەی فەرمیی کۆمپانیای گواستنەوە و هەموو ئەو شتانەی پێوەندییان بە کاڵاکەوە هەیە و لەگەڵ فاکتۆردا بنێردرێتەوە بۆ یەکەی خزمەگوزاری دوای فرۆی ئۆلۆ مارکێت OllO Market.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی لاپەڕەی:” شێوازەکانی گەڕاندنەوەی کاڵا بکەن.

 

سەرویسی ” مۆڵەتی تاقیکردنەوە لە 2ڕۆژدا

لە پێناوی فەراهەم کردنی سەرویسەکانی ئەرزشی ئەفزوودە، ئۆلۆ مارکێت OllO Market بە هاوکاری لەگەڵ تەواوی دابینکارانی خۆی، ئەم دەرفەتەی ڕەخساندووە تا هەموو ئەو کاڵانەی کە پێویستیان بە تاقیکردنەوە هەیە، تا 2 ڕۆژ دوای تەحوێڵ‌دان، مۆڵەتی تاقیکردنەوەیان هەبێ و هەر جۆرە کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێرەکەدا، سەرویسی گۆڕینی بێمەرج و شەرت و سەرتر لە سەرویسی گارانتیی بەرهەم، دەیگرێتەوە. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە بە سەرنجدان بە بەربڵاوی گرووپەکانی کاڵا پیشاندراوەکان لە ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، هەموو ئەو بەرهەمانەی کە ئەبێ لە باری لاشەوە بە ساقی  و سالمی بگەنە دەستی بەکارهێنەر، (  وەکوو: کاڵاکانی گرووپەکانی کتێب و ڕاگەیاندن، کەلوپەلی گەمەی منداڵان، یان ئەو کاڵانەی کە مەسرەف دەکرێن وەکوو: کارترێج و مورەکەبی دەسگای چاپ، ) گارانتیی سالم بوون لە باری لاشەوەیان هەیە و مۆڵەتی 2 ڕۆژ تاقیکردنەوە و گەڕاندنەوەی کاڵا نایانگرێتەوە.

هەر وەها وێنەی بەرهەمەکان بە مەبەستی ئاگاداری و یارمەتیدان لە کڕین بۆ موشتەرییەکانە و بەو پێیە کە ئەگەری هەیە لە بەشێ لە وردەکارییەکاندا لەگەڵ کاڵای ئەسڵیدا جیاوازی‌هایەک ببێت، بۆیە بە پێی بینینی وێنەکان ناتوانرێ ئەو جیاوازیانە ببینرێت.

پێوەری هەبوونی جیاوازی لە تایبەتمەندییەکانی کاڵادا، ئەو تایبەتمەندییە تەکنیکی‌یانەیە کە لە ماڵپەڕەکەدا دانراون. پێویستە سەرنج بدرێ کە ئەو کێشانەی کە لە لایەن موشتەرییەوە ڕاگەیێنراون، لە لایەن کارناسانی خزمەتگوزاری دوای فرۆشی ئۆلۆ مارکێت OllO Market، کونترۆڵ و تاوتوێ دەکرێن و لە ئەگەری پەسەندکردنی کێشەی تەکنیکی، ئەو سەرویسەی سەرەوە کاڵاکە دەگرێتەوە، هەر وەها ئەم سەرویسە ئەو کاڵانە ناگرێتەوە کە بە هۆی کەڵکوەرگرتنی هەڵەوە تووشی کێشە بووە.

ئەو خەسارانەی کە بە هۆی گواستنەوەوە لەسەر لاشەی کاڵاکان کەوتووەتەوە، ئەم سەرویسە نایانگرێتەوە و بۆ ئاگاداربوونی زیاتر ” مەرجەکانی پێوەندیدار بە خەسار لە کاتی گواستنەوەدا” بخوێننەوە.

بۆ کەڵکوەرگرتن لە سەرویسی گارانتی( گۆڕین لە 2 ڕۆژدا ) ئۆلۆ مارکێت OllO Market، سەرنج بدەن کە کاڵا بە باشی بەسەبەنی بکرێت و ئەو شتانەیش کە لەگەڵیەتی، لەگەڵ فاکتۆردا  بینێرنەوە.

لە کاتێکدا ئەو کاڵایەی کە دەگەڕێنرێتەوە، ئەگەر وەکوو دۆخی سەرەتایی خۆی نەگاتەوە لای ئۆلۆ مارکێت OllO Market، ئەگەری ئەوەی کە سەرویسی خزمەتگوزاری بیگرێتەوە لە ئارادا نییە و کاڵا لە دەرەوەی مەرجەکانی گۆڕین ئەژمار دەکرێت.

لە کاتێکدا ئەگەر بوونی ئەو جۆرە کاڵایەی کە خەساری پێ‌گەیشتووە، لە ollo نەمابێت و تەواو بووبێت و ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئیمکانی گۆڕینەوەی ئەو کاڵایەی بە دانەیەکی تر نەبێت، پارەی کاڵاکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەژماری  بانکی کڕیار و خوار و ژوور کردنی نرخەکان نابێتە هۆی کەم و زیاد بوونی ئەو پارە.

 

یاساکان و بەرپرسیارێتی پێوەندیدار بە فرۆشی بەرهەمەکانی جوانکاری و تەندروستی

زانیاری لە بارەی هەر بەرهەمێکی جوانکاری، تەندروستی لە ماڵپەڕی ollo، تایبەت بە ئاگادارکردنەوەیە و بە مەبەستی ڕێنوێنی ڕاوێژ نییە. کڕیار پێش لەوەی کەڵک لە مادەی جوانکاری، تەندروستی وەربگرێت، دەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاریی پسپۆڕانە و وەرگرتنی ڕاوێژ لە پسپۆڕی تایبەت هەوڵ بدات. هەر وەها ئەو ڕاوبۆچوونانەی کە بەکارهێنەران سەبارەت بە کاڵا لە ماڵپەڕەکەدا دایانناوە، ئەزموون یان زانیاریی تاکەکەسییە و هیچ بەرپرسیارێتییەک بۆ ئۆلۆ مارکێت OllO Market دروست ناکات. هەر وەها ئۆلۆ مارکێت OllO Market هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە بەرانبەر ئەو زانیاریانەی کە لەسەر بەسەبەنی کاڵاکە دانراوە، نییە و بەرپرسیارێتی ئەوە لە ئەستۆی کۆمپانیای بەرهەمهێنەرە.

لە ئەگەری نەبوونی ئاگایی، زانیاری و ناشارەزایی موشتەری لە بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاری و تەندروستیەکان، یان خەسار پێگەیاندن بە خۆی یان بەرهەمەکە، تەواوی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی خودی موشتەرییە و فرۆشگەی ollo لەم بارەوە هیچ پایبەندییەکی نییە.

لە ئەگەری ئەوەی کە ئیراد یان کێشەی ئەو کاڵایەی کە گەڕێنراوەتەوە لە لایەن کۆمپانیای دابینکار یان بەرهەمهێنەرەوە پەسەند بکرێت، ئۆلۆ مارکێت OllO Market تایبەتەن تێچووی کاڵا یان سەرویس بە پێی فاکتۆر، بە لای زۆرەوە تا یەک مانگ لە دوای ڕێکەوتی دەرکردنی فاکتۆر، دەگەڕێنێتەوە بۆ موشتەری.

ئۆلۆ مارکێت OllO Market نیسبەت بەو نەخۆشینانە و لێکەوتانەی کە بە هۆی بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاری و تەندروستییەکان ( لەوانە هەستیاربوونی پێس و برین و…) تووشی بەکارهێنەر دەبێت، بەرپرسیار و وڵامدەر نییە.

بەدواداچوونی پێویست دەبێ لە لایەن موشتەری و لە ڕێگەی کۆمپانیا پێوەندیدارەکان ( نوێنەرایەتیەکان و دابینکارانی فەرمیی کاڵا ) ئەنجام بدرێت.

 

بۆچوونی بەکارهێنەران

مەبەست لە کردنەوەی بەشی بۆچوونەکان لە ئۆلۆ مارکێت OllO Market، شەیر کردن یان بە هاوبەش کردنی ئەزموونی کڕین و بەکارهێنەری ئەو بەرهەمانەیە کە دەفرۆشرێن. ئاشکرایە کە بەشی بۆچوونەکانیئۆلۆ مارکێت OllO Market لەگەڵ ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جیاوازە. لەم بەشەدا هەر بەکارهێنەرێک ڕێگەپێدراوە کە لە چوارچێوەی مەرج و یاساکانی ماڵپەڕەکەدا، بۆچوونەکانی خۆی شەیر یان هاوبەش بکات و لە دوای تاوتوێ‌کردنی کارناسان پەسەند و ئەتوانێ بۆچوونەکەی خۆی لەسەر ماڵپەڕەکە ببینێت. ئاشکرایە کە ئەگەر یاساکانی ماڵپەڕ لە بۆچوونەکانی بەکارهێنەردا ڕەچاو نەکرێت، بۆچوونەکان پەسەند ناکرێن و لە ئاکامدا لە ماڵپەڕەکە پیشان نادرێن.

ـollo لە بەرانبەر ڕاستی و ناڕاستی بۆچوونە بڵاوکراوەکان لەم بەشەدا، هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی نییە. پیشاندانی بۆچوونەکانی بەکارهێنەران لە ماڵپەڕەکەدا، بە هیچ شێوەیەک بە واتای پەسەندکردنی ناوەڕۆکی بۆچوونەکان لە لایەن olloوە نییە. بەم پێیە لە بەکارهێنەرانی بەڕێز داوا دەکرێت کە بۆچوونەکان نەکەنە پێوەری هەڵبژاردن و بڕیاردانی خۆیان.

 

مەرج و یاساکانی دانانی بۆچوون لە بەشی بۆچوونی بەکارهێنەراندا

بە کوردی بنووسن و لە تەختەکلیلی کوردی کەڵکوەرگرن. باشتر وایە کە لە بۆشایی ( space ) زیاتر لە ئاستی ئاسایی، کێشانی پیت یان وشەکان، چەن پاتکردنەوەی پیت یان وشەکان، شکڵەک و ئیمۆجی لە ناو دەقدا خۆ ببوێرن.

ناوێکی ( سەردێڕ )گونجاو بۆ بۆچوون، ڕەخنە و تاوتوێ‌کردنەکانی خۆتان هەڵبژێرن. هەڵبژاردنی ناو یان سەردێڕێکی باش، سەرنجی بەکارهێنەران بۆ خوێندنەوەی بۆچوونەکان ڕادەکەێشێت.

ڕەخنەی بەکارهێنەران دەبێ لایەنە بەهێز و لاوازەکانی بەرهەمەکان دەربخات کە لە کاتی کەڵکوەرگرتندا بۆیان دەرکەوتووە، و باشی و خراپی کاڵاکە بە شێوەی کورت یان شێوەی سەردێڕ لە شوێنی دیاریکراودا، بنووسرێت.

ڕەخنەی گونجاو، ڕەخنەیەکە، کە نابێت تەنیا باشیەکان یان خراپیەکانی کاڵا لەبەر چاو بگرێت، بەڵکوو دەبێ بە شێوەی واقعبینانە، خاسی و خراپی کاڵاکە پێکەوە تاوتوێ بکات.

بە سەرنجدان بە جیاوازی لە ئاستی بەرهەمە جۆراوجۆرەکاندا و جیاوازیی بەرچاو لە نرخەکانیاندا، پێویستە ڕەخنە و تاوتوێ‌کردنی هەر بەرهەمێک بە سەرنجدان بە نرخەکەی ئەنجام بدرێت، نەک بە شێوەی گشتی.

بە مەبەستی لەبەر چاوگرتنی کاتی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکە، پێویستە لە کاتی نووسینی ڕەخنە، ئەو باسانەی کە پێویست نین، بیسڕنەوە. تەنیا باسە پێویست و بەکەڵکەکان لە ڕەخنەکانتانا بگونجێنن.

بە سەرنجدان بە پێکهاتەی بەشی بۆچوونەکان، لە پرسیار کردن و داوای ڕێنوێنی لەم بەشەدا، خۆ ببوێرن و پرسیار و داوای ڕێنوێنی لە بەشی پرسیار و وڵامدا بخەنە بەرباس.

ئەو بەکارهێنەرانەی کە بۆچوونی خۆیان دەنێرن، ئەرکدارن بەوەی کە بە شێوازێکی جوان و شیاو بۆچوونەکانی خۆیان دەرببڕن و لە سووکایەتی کردن بە بەکارهێنەران و کەسانی تر خۆ ببوێرن. ئاشکرایە کە هەر جۆرە سووکایەتی‌کردن بە کەس یان کەسەکان و کەڵکوەرگرتن لە قسەی نەشیاو، ئەبێتە هۆی ئەوە کە بۆچوونی بەکارهێنەران پەسەند نەکرێت.

بەشی بۆچوونەکانی ماڵپەڕ لەگەڵ ژوورەکانی وتووێژ ( فرۆم ) جیاوازە، بەم پێیە بۆ پاراستنی پێکهاتە، ئەو باسانەی کە لە دەرەوەی چوارچێوەی باس و وتووێژن، پەسەند ناکرێن.

هەموو بەکارهێنەران مافی ئەوەیان هەیە کە بۆچوونەکانیان بە مەرجی ڕەچاو کردنی یاساکان، لە ماڵپەڕەکەدا بڵاو بکەنەوە، بەم پێیە تەنانەت ئەگەر بۆچوونێکی دوور لە ڕاستی یان لایەنگرانە و هەڵەتان بینی، نابێ ئەو کەسەی کە بۆچوونەکەی دەربڕیوە، بکەنە بەردەنگی خۆتان یان ڕەخنەی لێبگرن. هەر بەکارهێنەرێ تەنیا ئەتوانێ بۆچوونی خۆی دەرببڕێ، دادوەری و قەزاوەت بسپێرێ بەوانەی کە بۆچوونەکان دەخوێننەوە.

لە ڕێگەی هێڵکاریی گۆڕینی نرخەکان لە ماڵپەڕەکەدا، ئەتوانیت لە گۆڕانکاریی نرخەکان ئاگادار بیت. بە پێی ئەمە بە هیچ شێوەیەک لە بەشی بۆچوونەکاندا باسی نرخ یان بەهای کاڵا مەکەن و لەو بارەیەوە پرسیار مەکەن و بۆچوونیش دەرمەبڕن.

لە دەربڕینی بۆچوونەکانی خۆتان، لە گەورە نیشاندانی لە ڕادە بەدەری لایەن بەهێز و لاوازەکانی بەرهەم خۆببوێرن. ئاشکرایە کە هەر جۆرە بۆچوونێکی دوور لە ڕاستی و گەورەکراوە، پەسەند ناکرێت.

بە سەرنجدان بە بەرپرسیارێتیی ماڵپەڕەکە لە بەرانبەر ئەو بەستەرەوانەی کە لە ماڵپەڕەکەدا هەن، نابێت بەسترەوەی ماڵپەڕەکانی دیکە لە بۆچوونەکانی خۆتاندا شەیر ( تۆمار ) بکەن. سەرنج بدەن تا ئەو جێیەی پێتان ئەکرێت لە ناردنی بەستەرەوەکانی بەکارهێنەرانی دیکە بۆ ماڵپەڕەکانی تر و دانانی ئیمەیل یان ناوی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر خۆببوێرن.

تەنیا ئەو بۆچوونانە پەسەند ئەکرێت کە پێوەندیدار بن لەگەڵ ئەو بەرهەمەی کە مەبەستتانە، بەم پێیە لەو باسانەی کە پێوەندییان بە بەرهەمەکەوە نییە مەخەنە بەرباس.

سەرنج بدەن ئەو پرسانەی کە دڵنیا نین لێیان، بە هیچ شێوەیەک لە بۆچوونەکاندا تۆماری مەکەن، هەر وەها لە دووبارە بڵاوکردنەوەی دەنگۆکان یان ئەو زانیاریانەی کە سەبارەت بە بەرهەمەکان دڵنیا نین لێی، خۆ بپارێزن.

باشتر وایە ئەو باسانەی کە بۆ سەردانکەرانی ماڵپەڕەکە بەکەڵکن، لەم بەشەدا تۆمار بکرێت. بەم پێیە لەم بەشەدا لە باسکردنی هەر جۆرە بابەتێکی تاکەکەسی کە پێوەندیدار نییە و پێویستیش نییە، خۆ بپارێزن.

پێویستە بۆچوونەکانی خۆتان بە شێوەی نووسراو تۆمار بکەن و لە کورتکردنەوەی وشەکان یان کەڵکوەرگرتن لە زمانی عامیانە تا ئەو شوێنەی پێتان ئەکرێ خۆ ببوێرن. پێوستیی پەسەندکردنی بۆچوونی بەکارهێنەران ئەوەیە کە لە شێواز یان ئەدەبیاتی نووسینێک کەڵکوەربگرن کە شیاوی پیشاندان بێت لە ماڵپەڕەکە.

ئەو کامێنتانەی کە لەگەڵ عورفی کۆمەڵگا جیاوازە و بە عورفی کۆمەڵگا ناخوات، وەکوو کامێنت لەبارەی کاڵا جنسییەکان، پەسەند ناکرێت.

 

مــەرجەکانی نــاردنی پرسـیار یان وڵام

باشتر وایە کە پرسیار و وڵام کورت و کەم بێت، زمان و ڕێنووسی کوردی و هێماکانی خاڵبەندی تێیدا ڕەچاو کرابێت.

بۆ ئاگاداربوونەوە لە گۆڕانکاری نرخەکان، لە هێڵکاریی نرخەکان لە ماڵپەڕکە کەڵکوەرگرن و بە هیچ شێوەیەک لە بەشی پرسیار و وڵام سەبارەت بە نرخەکان پرسیار مەکەن

لە پرسیار و وڵام سەبارەت بە ناونیشانی فرۆشگە ئینترنێتیەکانی تر یان فرۆشگەکانی ناو بازاڕ و کەڵکوەرگرتن لە بستەرەوەکان خۆ ببوێرن.

تەنیا یەک جار پرسیارەکانی خۆتان لەژێر ئەو بەرهەمەی کە مەبەستتانە، بنووسن.

لە تۆمارکردنی زانیارییە تاکەکەسییەکان لەوانە: ئیمەیل، ژمارەی پێوەندی و ناوی بەکارهێنەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەشی پرسیار و وڵام خۆ ببوێرن و دووری بگرن.

سەرنج بدەن و ئاگادار کە بۆچوون یان پرسیار و وڵام تەنیا دەبێت لە پێوەندی لەگەڵ کاڵا بێت، بەم پێیە بۆ بەدواداچوون یان پرسیار کردن سەبارەت بە داواکاری یان کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی دوای فرۆش، لەگەڵ بەشی کاروباری موشتەرییەکانی ئۆلۆ مارکێت OllO Market (Whats app – Facebook Messenger) پێوەندی بگرن یان لە ڕێگەی فۆرمی ڵاپەڕەی ” پێوەندی لەگەڵ ئێمە ” بە هەڵبژاردنی تەوەر یان باسی ” بەدواداچوونی داواکاری یان خزمەتگوزاریی دوای فرۆش ” پرسیار یان داخوازیی خۆتان بخەنە بەرباس.

بۆ ناردنی ئەوەلای داخوازی یان پێشنیارەکان، سکاڵاکان و ڕەخنەکانی خۆتان لە فورمی لاپەڕەی ” پێوەندی لەگەڵ ئێمە کەڵکوەرگرن یان ئیمەیل بنێرن بۆ ناونیشانی ئیمەیلی Support@ollo.market

نـــاوەڕۆک

ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەوپەڕی هەوڵ و سەرنج دەدات لە پێناوی پێشکەشکردنی هەموو سەرویسەکانی خۆی و بە مەبەستی بەرهەمهێنان یان وەدستخستنی ناوەڕۆک لە سەرچاوە ئەسڵییەکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، کەڵک وەردەگرێ. پێویستە کە ئاماژەیش بەوە بدرێت کە ئۆلۆ مارکێت OllO Market زامنی ئەوە ناکات کە مەوەسفات و تایبەتمەندیی بەرهەمەکان یان ئەو باسانەی تر کە لە ماڵپەڕەکە دانراون، دوور بن هەڵە. ئەگەر بەرهەمی پێشکەشکراو لە لایەن ئۆلۆ مارکێت OllO Marketوە هەر جۆرە جیاوازییەکی لەگەڵ زانیارییە دانراوەکانی ناو ماڵپەڕەکەدا ببێت، تەنیا ڕێگەچارە ئەوەیە کە کاڵاکە پێش لەوەی بەکاربهێنرێت و لە دۆخی سەرەتایی خۆیدا بگەڕێنرێتەوە.

ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی لە پێوەندی لەگەڵ سڕینەوەی لاپەڕەکانی ماڵپەڕەکەی خۆی و یان بەستەرەوە بێ‌کەڵکەکان قەبووڵ ناکات.

سەرویسەکانی ماڵپەڕەکە بەو شێوەیەی کە هەیە، پێشکەش دەکرێت و ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market لە هیچ بارودۆخێکدا بەرپرسیارێتیی وەدواکەوتن یان چالاک نەبوونی ماڵپەرەکە  بە هۆی ئەم هۆکارانەوە  ( هۆکاری سروشتی، هێزی مرۆیی، کێشەی ئینترنێتی، خراپ‌بوونی ئامێری کۆمپیتەر، موخابراتی و… ) لە ئەستۆ ناگرێت.

ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market مومکینە کە سەرویس‌هایەکی بە توانایی بەشداریکردنی گشتییەوە، ناسراو بە سەرویسە بەکۆمەڵەکان ( وەکوو: ژووری وتووێژ، تابلۆی ڕاگەیاندن، تەلاری وتووێژ، ڕەخنە، گرووپی هەواڵەکان، تۆڕی هاوڕێیان و سەرویسەکانی تر )  ببێت کە بۆ ئاسانکاریی پێوەندی گرتنی ئێوە لەگەڵ ئەوانی تر ( چ لە ئاستی گشتی وەکوو ژووری وتووێژ و چ لە ئاستی تاکەکەسی تۆڕی تایبەتی هاوڕێیان ) پێشکەش ئەکرێت. ئێوە قەبووڵی دەکەن کە لەم سەرویسە بە کۆمەڵانە تەنیا بۆ تۆمار کردن، ناردن و وەرگرتنی ئەو پەیامانە کەڵک وەرەگرن کە گونجاو و پێوەندیدار بەو سەرویسە تایبەتەن.

© هەموو ناوەڕۆکی ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market مافی کۆپی‌ڕایت دەیگرێتەوە و تەنیا بۆ ماڵپەڕی ئۆلۆ مارکێت OllO Market دەبێت.

 

سیاسەتی دانانی نرخ

سیاسەتی دانانی نرخ لە ئۆلۆ مارکێت OllO Marketدا بە پێی بنەماکانی موشتەری‌تەوەر و ڕێزدانان بۆ مافی بەکارهێنەرە. نرخە پیشاندراوەکان بۆ کاڵا لە ollo، نرخەکانی وردەفرۆشییە کە تایبەتەن لە لایەن بەرهەمهێنەرەوە، یان دابینکاری ئەو بەرهەمە بە شێوەی  پەسەند کراو دیاری کراوە و کاڵاکانی تر بە پێی 🙁 مۆدێل و تایبەتمەندییەکان و هەر وەها کاڵا هاوشێوەکان  لە بازاڕدا ) نرخەکان دیاری دەکرێت.

لەگەڵ بەوپەڕی ڕێز بۆ بەکارهێنەران و بە سەرنجدان بە بەربڵاوی سەبەتەی بەرهەمەکان، ئۆلۆ مارکێت OllO Market ناتوانێ نرخ و نرخی کۆتایی کاڵاکان پێش لە تۆمارکردنی داواکاری بە شێوەی یەکلایی‌ ڕابگەیێنێت. لە هەندێ حاڵەتی دەگمەن و لە ئەگەری خوار و ژوور کردنی نرخەکان لە بازاڕدا یان بوونی هەڵە لە دانانی نرخەکان، ئەگەر داواکارییەکە  بۆ تەحوێڵ‌دان نەشێت، ئۆلۆ مارکێت OllO Market ئەرکدارە کە بە زووترین کات ئەم باسە ڕابگەیێنێت بەو کەسەی کە داواکاری تۆمار دەکات، کە داواکارییەکە هەڵبوەشێنێتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بدرێ کە کاڵایە کە لە دوای تۆمارکردنی داواکاری، دابەزینی نرخ بیگرێتەوە، داواکارییەکە بەڕۆژ دەکرێتەوە و نرخە نوێکەی بۆ هەژمار دەکرێت. لەسەر نرخی هەموو بەرهەمەکان  ماڵیات بە پێی ئەرزشی ئەفزوودە، دانراوە و ئیتر موشتەری پارەیەکی جیاواز بابەتی ماڵیات و باج پەرداخت ناکات و تێچووەکانی بەسەبەنی و ناردن و بیمەی گواستنەوەی کاڵا، بە پێی مەرجەکانی داواکاری کە لە فورمی سەبەتەی کڕین ڕاگەیێنراوە، مومکینە کە بە شێوەی جیا جیا حەسێو بکرێت.