بیروبۆچوون سەبارەت بەم بەرهەمە

مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 128GB Mobile Phone Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 128GB Mobile Phone

لە0ڕا
ڕەنگ
Clear selection
ئامادەی ناردن

ئەم بەرهەمە هەیە و ئامادەی ناردنە.

ئایا لە نرخ ڕازیت؟ بەڵێ نە
Report Abuse
  • بیرگەکەی خۆی:128GB
  • تۆڕە پەیوەندیدەرەکان:4G، 3G، 2G
  • RAM:8GB
  • قەبارەی ڕوونەما:6.47Inch
  • شیاوی گۆڕینی باتری:نەخێر
  • ژمارەی سیم کارد:2 ڕەقەم
ئێوەش بەرهەمی خۆتان بفرۆشن

فرۆشیارانی دیکە

ناو فرۆشیار
کاتی گواستنەوە
گەرەنتی
نرخ

تەکنەلۆژیای سەردەم (پاریزگای هەولێر) ڕەزامەندی کڕین0% لە (0) ڕا

ئامادەی ناردن

ئەم بەرهەمە هەیە و ئامادەی ناردنە.

گەرەنتی گریمان
650 $

Bewar Store ڕەزامەندی کڕین0% لە (0) ڕا

ئامادەی ناردن

ئەم بەرهەمە هەیە و ئامادەی ناردنە.

گەرەنتی گریمان
510 $
کاڵای پەیوەندیدار
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
269 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
127 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
650 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
142 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
510 $
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
789 $
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
188 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
219 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
163 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
228 $
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
650 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
119 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
174 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 32GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 32GB Mobile
153 $
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 Pro Max A2220 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 Pro Max A2220 Dual SIM 256GB Mobile Phone
1,415 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
155 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
289 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
217 $

شیکاری و تاوتوێ مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 128GB Mobile Phone

  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:

شرۆڤەی لێکدانەوەی تایبەت

کەمێراکانی بیستۆکەی Huawi p30 pro ئەوهێندە باشە کە ستانداردی نوێی بۆ بیستۆکەکانی مۆبایل پێناسە کردووە. وێنەگرتن لە نەبوونی ڕووناکیی پێویستدا زوومکردنی زۆر پێشتر بۆ کەمێرای بیستۆکەکان کارێکی نەلواو بوو بەڵام ئەم کارانە بۆ جوانترین ئەندامی بنەماڵەی P   هۆواوی بەئاسانیی ئاوخواردنەوەیە. هەڵبەت ئەمە هەمووی ئەو شتە نییە کە هۆواوی وەک پێشەنگە ڕەچاوی کردووە. P30 Pro بە پاتریی گیانسەخت و دیزاینی چاولاوێنی خۆی بووە بە زلەبیستۆکە کە لەوانەیە نازناوی باشترین بیستۆکەی ساڵی 2019 بۆ خۆی تەرخان بکات. لەم دەقەدا بەنیازین، وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە کە ئایا P30 Pro ئەو بیستۆکەیەکە بێکەموکۆڕەیە کە ئەمساڵ بە دوایەوە بووین و وەک ڕکابەرەکانی خۆی خاڵی لە ئیراد نییە.

کەمێرا؛ چوار پاشا لە هەرێمێکدا

هەموو شتێک لە بیستۆکەی Huawei p30 pro لە لای سەرەوەی ستانداردەکانی بیستۆکەکانی مۆبایلدا جێگر بووە بەڵام هیچکام لەوان  نوێ نین و بەس کەمێراکانی ئەم بیستۆکەیەیە کە  بەم شێوەیە ئاراستەی بازاڕ کراوە. هەر بەم هۆیەوە پێداچوونەوە ئەم بیستۆکەیە بەم کەمێرایە دەست پێ دەکەین.

بەر لە هەموو شتێک دەبێ لەسەر دوو تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم بیستۆکەیە بدوێین. ئەم بیستۆکەیە زوومی پرێسکۆپیی هەیە و کە توانای گرتنی وێنەی زور ڕووناک لە کەشی تاریکدا هەیە. وێ دەچێت پێویست بەوە نییە کە سەبارەت بە ڕێزۆلۆشێن و تایبەتمەندییەکانی وەکی مەودای ناوەندی و لەرەگری ئێپتیکاڵ بدوێین چوکوو هۆواوی P30  Pro شتێکی سەرتر لە بیستۆکەیەک بە کەمێرای تایبەتەوەیە. ئەم بیستۆکەیە وێنەگریی تایبەتی خۆیی قەڕزداری هەستەوەری RYYBی لێنزی سەرەکی و سەرسامکەری ئەوە. لە کاتێکدا کە لە بیستۆکە وێکوچووەکاندا لە هەستەوەری RGB بە گیرۆفەنی کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگەکانی سوور، سەوز و شین کەڵک وەرگیراوە. هۆواوی لە 030 Liteدا هەستەوەری سەرەکیی RYYB بە گیرۆفەنی کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگی سوور، سەوز، زەرد و شین کەڵکی وەرگرتووە تا ڕاکێشانی ڕووناکی باشتر ببێت و جێگای هیچ سکاڵەیەک نەهێڵێتەوە. لۆری وێنەکێشانی زۆر لەم کەمێرایەدا دەبیندرێن کە لەنێوان دەکرێت بە مۆنۆکرۆم، وریایی دەستکرد و لۆری پاشبنەمای مەحف لە  ڤیدۆدا ئاماژە بکەین. فلتەری Color Splash ـیش لەم بیستۆکەیەدا دەبیندرێت. کە بۆ جیلوەدان بە ڕەنگێکی تایبەت لە پاشبنەمای ڕەشوسپیدا بە کار دەجێت. ئەگەر لۆری بۆکەی دیافراگمیش بە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم بەرهەمە زیاد بکەین، لەگەڵ جیهانێک لە سەرقاڵییەکان ڕووبەڕوو دەبینەوە.  بەڵام ڕێگە بدەن ئاوڕێک زوومی ئەم بیستۆکەیە بدەینەوە. ئەگەر لە هۆگرانی دنیای بیستۆکەکانی مۆبایل بن، بەدڵنیایییەوە زوومی دووهێندەی ئایفۆنتان لە بیرە. هەر ئەوەش بەسە کە بە بیستنی زوومی پێنج‌هێندەی P30 Pro سەرنجتان ڕابکێشرێت. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لە کاراکردنی زوومی پێنجهێندەیی هیچ دابەزینێکی تایبەتی کوالێتی هەستی پێ ناکرێت. تایبەتمەندیی زوومی ئێپتیکۆڵ پێنج هێندە بە تەوفیری زۆرەوە، سەرسامکەرترین تایبەتەندییەکە کە تا ئێستا لە بیستۆکەیەکی زیرەکدا  دیتراوە. هەڵبەت دەشتوانن تا ئاستی 10هێندەش زووم بکەن و لە هەمان کاتیشدا زۆر لە کوالێتیی وێنەی گیراو کەم نەبێتەوە. بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لەم بیستۆکەیە تەنانەت 50 هێندەش زووم بکەن. )هەڵبەت لەم دۆخەدا کوالێتیی وێنە دادەبەزێت.( کاتێک کە  ئەم ڕێژەیە لە زووم بە هێزی لێنزی بەرین تێکەڵ بکەین بە ئەنجامی زۆر سەرسامکەر دەگەین. ئەم دوو تایبەتمەندییە بوونەتە هۆی ئەوەی هۆئاوی p30 pro زور نەوینەوەهەڵگر بێت. لێنزی بەرین بە زوومی 0.6 هێندەوە لەکن زوومی 50 هێندەی دیجیتاڵییەوە بەو واتایەیە کە هار شاتێک کە بتانهەوێت، دەتوانن بەم بیستۆکەیە بیگرن. ئەمەش کاتێک ڕاستە کە لۆرەکانی لۆری شەو، سۆپەرمۆکرۆ، مۆنۆکرۆمتان بە کار نەهێناوە. چوکوو زیادکردنی هەرکام لەم لۆرانە، وێنەکان تەنانەت باشتریش دەبن. ڕەنگە سەرتان سوڕ بمێنێت کە لەم ئامێرەدا لۆری شەو بەتەواوەتی بێکەڵک بووە. لێنزەکانی ئەم بیستۆکەیە لە کاتی ئاساییدا و لە دۆخی ڕووناکیی کەمدا، وێنەی ناوازە، ڕێک و ڕاستەقینە ئاراستە دەکات. بەشێوەیەک کە بەبوێرییەوە دەتوانین بڵێین هیچ کەمێرایەکی بیستۆکەکانی مۆبایل لە ڕووناکیی خواردا هێزی ڕکابەری لەگەڵ ئەم بەرهەمەیدا نییە، هەر بەو شێوەیەی کە دەزانن، وێنەگرتنی ماکرۆ، بۆ وێنەکێشان لە دیمەنی نێزیک بە سووژەی بچووکەوە بەکار دەچێت. ئەم لۆرە لەم بیستۆکەیەدا بە کەڵکوەرگرتن لە وریایی زیرەک )AL( چارە کراە. دەتوانن لە مێنۆی ئەپلیکەیشێندا ئەمتایبەتمەندییە کارا بکەن. هەڵبەت ئەم بیستۆکەیە کاتێک کە هەست بکات دەتانەوێ وێنەی دیمەنێک لە نێزیکەوە بکێشن، ئەم لۆرەش بەشێوەی ئۆتۆماتیک جێبەجێ دەکات. هەندێکجار بیستۆکە هەڵە تێ دەگات و هەڵە کارای دەکات. هەندێ جاریش سەرنجدان بڕێک ئاستەم دەبێت. بەڵام کاتێک کە ناچار بوون ۆە وێنەی تۆخ بکێشن، لەگەڵ وێنەیەکی زۆر دڵخوازدا ڕووبەڕوو دەبنەوە، لۆری مۆنۆکرۆم لەم بیستۆکەیەدا لە ڕێگای فلتەری کۆمپانیای لایکاوە جێبەجێ دەبێت و ڕاستەقینە نییە. ئەپلیکەیشێنی بیستۆکە بەخێرایی لەنێوان لێنزاکان و دیمەنەکاندا  سووییچ دەکات. بەڵام کاتێک کە پتر لە 10 هێندە زووم بکات، لەگەڵ هەندێک کێشەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە، لەم کاتەدا گەڕانەوە بۆ لۆری ئاساییی وێنەگرتن زۆر بێزارکەرە و ڕەنگە سووژەکەشتانیش لە دەست بچێت. هەڵبەت ئەم کارە تەنیا بە یەک دەستیش جێبەجێ نابێت. بە زۆربوونی تایبەتمەندییەکانی کەمێرای P30 Pro قەرەباڵغیی کەمێراش پتر دەبێت کە کارێکی لۆجیکییە. بەڵام وێ دەچێت، دەبێ بۆ بەکارهێنانی هەندێک تایبەتمەندیی ئەم بیستۆکەیە لە سێپاچکە کەڵک وەرگرن و وەکی کەمێرایەک بەم بیستۆکەیە کار بکەن کە گیرۆفەنەکانی بیستۆکەشی لەخۆدا گونجاندووە. بەدڵنیایییەوە 4 لێنزی جیاواز لەسەر یەک بیستۆکە بڕێک ئاستەمە و کێشە و گرفتی خۆیی وەکی ڕێک نەبوونی ڕەنگ، ئاستی ئێکسپۆژێر یان پۆلنکردنی تەواوی وردەکارییەکانی سووژە لە پاشبنەمای زۆرینەی هەندێک سێناریۆکانی وێنەگرتندا،  هەیە. کە هەڵبەت زۆر باو نین و لەوانەیە لە وێنەگرتنی ڕۆژانەدا قەت لەکەڵ ئەم کێشانەدا ڕووبەڕوو نەبنەوە. بەگشتی ناکرێت بەئاسانی لەکن کەمێراکانی P30 Proـوە تێپەڕ بیت، ئەگەر لە ئەپلیکەیشێنێکی کەمێرادا بەڕۆژکردنەوەیەکی چکۆلە جێبەجێ ببێت، هیچ ئیرادێک بۆ وێنەکێشان بەم کەمێرایانە نامێنێتەوە. لەکن هەستەوەری سەرەکیی RYYB لە چەشنی بەرینی دوو چارەسەرکەریدا جێ کەوتوون، چارەسەرکەری 20مێگاپیکسێڵیی سەرووبەرین بۆ وێنەگرتن لە دیمەنی بڵاو و چارەسەرکەری ورووژێنەری تەلەفۆتۆ لە جۆری پرێسکۆپی کە زوومی ئێپتیکۆڵ پێنج هێندە دەلوێنێ. p30 pro بە تێکەڵکردنی زانیارییەکانی ئەم سێ لێنزە زوومی تێکەڵی دەهێندەییی لواندووە کە باشترین ڕێژەی گەورەنواندنە کە تا ئێستا کەمێرای بیستۆکەیەک بە خۆیەوە بینیوە. هەڵبەت دەتوانن بە لوانی گەورەنواندنی 50 قاتی دیجیتاڵیش وێنە بگرن. بەڵام کوالێتیی لە خوارێ دەبێت و سەرخستنەسەری بیستۆکە بۆ دەرهاتنی چوارچێوەی وێنەگری ئاستەم دەبێت. پێشتر لەمە شایەتی کەڵکوەرگرنی براندی ئانێر و کۆمپانیای ئێڵ‌جی ماوەی فڕین بوویین. هۆواویش لەم بیستۆکەیەدا لە کەمێرای ماوەفڕینی سێڕەهەندیی (TOF 30) بە کار هێناوە تا هەستی سێڕهەندیبوون بە وێنەکان بدات. هۆواوی ئەم لێنزەی بۆ لۆری نیشانەهەڵدان (Portrait mode) بە کار بردووە تا لۆری مەحف لە پاشبنەماکاندا کارا بکات و لە کۆتاییدا ئەنجامێکی زۆر ڕازیکەرانە ئاراستەی ئێوە بکات.

کەمێرای سێلفیش لە 30 Pr0دا تا ڕادەیەک هەموو پێویستییەکانی بەکارهێنەر دابین دەکات. هەڵبەت لەوانەیە وێنەکان لەم کەمێرا 32مێاپیکسێڵییەدا هەندێک جار ئەوهێندەی کە دەبێ، شارپ نەبن کە وێ ناچێت کێشەیەکی گەورە بێت. بەتایبەت ئەوەی کە کەمێرای سێلفیی P30 Lite بە لوانی وێنەگریی HDR و وێنەگری لە ڕووناکیی کەمدایە. ڤیدۆکانی ئەم بیستۆکەیە تا ڕادەیەکی زۆر بێکەموکۆڕین. کەمێرای ئەم بیستۆکەیە دەتوانێت ڤیدۆی بە کوالێتیی 4 k تۆمار بکات. لەرەگری ئێپتیکاڵی وێنە (OIS) کە لەکن لەرەگری وێنەی AISـدا جێگر کراوە، دەرهاتەی ڤیدۆییی زۆر سەقامگر و ڕازاوەتان پێشکەش دەکەن تا لەم بوارەشەوە ئەم بیستۆکە لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی خۆیدا بە پێشکەوتووبوونی کەمێراکەیدا بنازێت. ئەوڕۆکە زۆرینەی بیستۆکەکانی ئاستی مامناوەند و باڵا، بە لوانی تۆمارکردنی وێنە بە پاشبنەمای لێڵ ڕازاونەتەوە، خراپ نییە کە بزانن بە P30 Pro دەتوانن ڤیدۆی لەم چەشنەش تۆمار بکەن.  هەڵبەت فلیمکێشان بەم لۆرە زۆر سەرنجڕاکێش و پێشکەوتووانە نییە بەڵام دەتوانن پێیەوە سەرقاڵ ببن و چێژ ببەن.

دەنگ؛ دۆڵبی ببیستن.

دەنگ لە بیستۆکەی Mate 20 proـدا لە ڕێگای USB_C دەگواسزترێتەوە بۆ دەرێ بەڵام لە P30 Proـدا تۆڕی ئێسپکر دیسانەوە هەروەک بەرهەمەکانی پێشووی هۆواوی لە لێوارەی خوارەوە جێگای خۆش کردووە کە هەڵبەت خاڵێکی نەرێنی نییە و کاتێک کە بیستۆکەشتان لەسەر شاڕژ داناوە، دەتوانن بە هەمان کوالێتییەوە دەنگی ئێسپکرەکە ببیستن. هەڵبەت لەوانەیە کاتێک کە بە شێوەی هەسۆیی بیستۆکەکە لە دەست دەگرن، دەستتان پێش بە ئێسپیکرەکە بگرێت. دەنگی Dolby Atmosـیش لە ڕێگای هێدفۆنەوە و بە کوالێتییەکی گونجاوەوە شیاوی بیستنە. ئەم بیستۆکەیەش هەروەک زۆرینەی بیستۆکەئەوڕۆیییەکان، جەکی 3.5 میلی مەتریی دەنگی نییە و گرێدانی هێدفۆن لە ڕێگای بلووتووس یا درگای UBS_Cـیەوە لواوە.

پاتری و شاڕژ: سووپرمەن بێسیم

بێگومان تەمەنی پاتریی P30 Pro لە ڕکابەرەکانی خۆی هەنگاوێک لە پێشەوەیە. باشتر ئەوەیە کە لەجیات ئەوەی کە لەسەر قەبارەی سەری پاتری P30 Pro بدووێین، بڵێین ئەوە بەسە کە نازناوی پاوربانکێکی بەهێز بەم پاترییە بدەین کە توانای شاڕژکردنەوەی بیستۆکەکانی کەی بەشێوەی بێسیم هەیە.  ئەگە دەتانەوێ  لە قەبارەی پاتریی ئەم بیستۆکەیە ئاگادار ببنەوە، ئەوە بەسە کە بزانن پاتریی بیستۆکەی iPhone XS نێزیک بە 3170 میلی‌ئامپێر کاتکۆ خونچانیان هەیە کە لە هەمبەر پاتریی 4200 میلی ئامپرکاتکۆییی وتەیەکی زۆری پێ نابێت. تەنانەت S10 سامسۆنگیش لە بەرانبەر تەمەنی ئەم پاترییەدا شتێکی زۆری بۆ گوتن پێ نییە. بەدڵنیایییەوە ئەم پەندەبازەرگانییانەیەتان بیستووە کە دەڵێت پاتریی بیستۆکەیەکی باش، دەتوانێت یەک ڕۆژ بەردەوام بێت، ئەم دۆخە لە P30 Proـدا پتر لەم ماوەیەشە. گرنگ نییە بەم بیستۆکەیە چ کارێک جێبەجێ دەکەن، چوکوو بە جێبەجێکردنی گرانترین کارەکانیش پێویستتان بە شارژکردنەوەی نابێت. بوونی شاڕژی خێرا بە لوانی شاڕژی لە سەتا حەفتا لە ماوەی 30 خولەۆدا، تایبەتمەندییەکە کە ناکرێت بەئاسانی لێیەوە تێپەڕ ببن. کەواتە، ئەم بیستۆکەیە لەسەتا 20 لە خێراتر لە بیستۆکەکانی دیکەی خاوەن تایبەتمەندیی شاڕژی خێرا لە بازاڕدان و وەک کوتمان ئەم بیستۆکەیە دەتوانێ سەرجەم ئامێرەکانی دیکە کە خاوەنی کاردای شاڕژی بێسیمن شاڕژ بکاتەوە. بەم بیستۆکەیە دەتوانن بێ ئەوەی پێویستتان بە گرێدەر و کابڵی شاڕژ هەبێت، بیستۆکەی هاوڕێکەتان شاڕژ بکەنەوە.

کاردا؛ خێرا و توندوتیژانە

ئای‌سیی Kirin 980 لە جۆری 7نانۆمەترییە کە بۆ جاری یەکەم لە بیستۆکەی Mate 20 proـدا کەڵکی لێ وەرگیراوە و تاقی کرابووەوە، بوونی ئەم ئای‌سییە لەسەر p30 proـشدا بەواتای کاردای زۆر ناوازە و دەستپێوەگری لە پاتریدایە. لە هەمان چرکەساتەکانی سەرەتادا کە بیستۆکەی پی 3پرۆ لە دەست دەگرن، بە بەهێزبوونی ئەو دەزانن. ڕوونە کە لە کەڵکوەرگرتن لەم بیستۆکەیەدا بۆ جێبەجێکردنی کاری ئاساییی ڕۆژانە لەگەڵ چ کێشەیەکدا ڕووبەڕوو نابنەوە. ئەم بیستۆکەیە یەکێک لەو خێراترین بیستۆکەکایە کە تا ئێستا ئاراستەی بازاڕ کراون و دەبێ جاوەڕوانیی زۆرتان لێی هەبێت. ئەگەر دەتانەوێ بە بیستۆکە یاری بکەن، دەتوانن لۆری Performance Mode کارا بکەن تا کاردای چارەسەرکەر چەندقات ببێتەوە. هەڵبەت لەوانەیە لەم دۆخەدا بیستۆکە بڕێک گەرم ببێت بەڵام ڕەوتی چارەسەرکەریی بیستۆکە ناوازە دەبێت.

ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای هۆواوی لە وەشانی ئەندرۆیدی 9 )Pie(، وەکی سیستەمی کارپێکردنی خۆی کەڵکی وەرگرتووە. ئەم وەشانە لە ئەندرۆید، نوێترین گۆڕانکارییەکانی ئەم سیستەمی کارپێکردنەی لە خۆدا هەیە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ سیستەمێکی دەستپێوەگرانە و خۆشسازی کارپێکردندا ڕووبەڕوو بین. هەڵبەت گرێدەری EMUIـی هۆواویش بووەتە هۆی هەندێک گۆڕانکاری لەم سیستەمی کارپێکردنەدا. ئەم گۆڕانکارییانە هەمیشە زۆر گونجاو نین و هەندێک جار بێزارکەر و ئازاردەر دەبن، بەتایبەت کاتێک کە ئەندرۆید لە خۆتەن هەموو ئەو نەرمەواڵانەی کە بەکارهێنەر پێویستینی هەنی.

لەکۆتاییدا؛ یاساکانی وێنەگرتن بە مۆبایل بنووسنەوە!

لانیکەم تا کاتێک کە بیستۆکە نەوینەوەهەڵگرەکان )Foldabe( ئاراستەی بازاڕ نەکراون، تەنیا دوو ڕێگا بۆ باشترکردنی کاردای بیستۆکە بوونی هەیە. کەمێرا و پاتری، بە باشترکردنی کەمێرای بیستۆکە، وێنەگرتن بە مۆبایلەکانی لایەنگری زۆری بەلای خۆوە ڕاکێشاوە. ئەوە بەسە کە ڕستەی Mobile Photography لە ئینتێرنێتدا سێرچ بکەن، تا لەگەڵ چەندەها ماڵپەڕی نوێ بۆ وێنەگرتن بە مۆبایل ڕووبەڕوو ببنەوە. هەر ئەمە بەسە تا هۆواوی P30 Pro بە کەمێرای چوارێنی ئاراستەی بازاڕ بکات کە لە جۆری خۆیدا بێوێنەیە. P30 Pro لە تاریکی و ڕووناکیی کەمدا کاردایەکی سەرسامکەری هەیە. ئەم بیستۆکەیە پاترییەکی زۆر بەهێزیشی هەیە و بە لوانی شاڕژی زۆر خێرا و شاڕژکردنەوەی بێ سیمی بیستۆکەکانی کە، لە هەموو بوارێکەوە شاز دێتە ئەژمار. ئێستا هێزی جارەسەرکەریی تایبەت، خۆڕاگری لە بەرانبەر ئاودا، دیزاینی جوان و لوانی بڵاوکردنەوەی دەنگ بەشێوەی دۆڵبیش بەم تایبەتمەندییانە زیاد بکەن تا لەگەڵ؟پێشەنگێکی بێڕکابەردا ڕووبەڕوو ببنەوە. بەڵام ئاراستەکردنی ئەم بیستۆکەیە بە بازاڕ لە هەموو بوارێکەوە سەرسامکەرە، پاش ئاراستەکردنی ئەم بیستۆکەیە دەبێ چاوەڕوانی بەرهەمی نوێی برەندە بەنێوبانگەکانی دیکە بین و بزانین کە هۆواوی بۆ Mate 30 proـی وێناکراو، چ بیرۆکەیەکی لە مێشکدایە.

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 128GB Mobile Phone

قەبارەکان

mm8.4 × 73.4 × 158

کێش

192gr

سیم کارد

Dual SIM, Nano size

ڕەنگ

Blue, White

ڕێکخەری سەنتەری CPU

Dual-core Cortex-A76 + Dual-core Cortex-A76 + Quad-core Cortex-A55 CPU

ڕێکخەری گرافیکی GPU

Mali-G76 MP10 GPU

بیرگەی نێوخۆی

128GB

Ram

8GB

قەبارەی ڕوونەما

6.47Inch

ڕوونی

1080 × 2340 | Full HD

هێڵەكانی ئینترنێت

2G , 3G , 4G

تەکنۆلۆجیای پەیوەندی گرتن

GPRS , EDGE , Wi-Fi , بلوتوث , NFC , Infrared

دەرگەی پەیوەندی

USB Type-C 1.0

کامێرا

40+ 20+ 8 Megapixel, TOF 3D

ڕوونی کامێرای فلیمگری

1080 × 1920 – (1080p@30FPS), 1080 × 1920 – (1080p@60FPS), 2160 × 3840 – (2160p@30FPS), 720 × 1080 – (720p@960FPS)

کامێرای سڵفی

32Megapixel

دەرگەی دەنگ

USB Type-C

سیستەمی وەگەڕخەر

Android

ڤێرژنی سیستەمی وەگەڕخەر

Pie 9.0

هەستگەرەکان

Accelerometer, Color Spectrum, Compass, FingerPrint|Under-Display, Light, Proximity

تایبەتمەندیەکانی باتری

Lithiumpolymer4200mAh

ڕوونکردنەوەکانی تر

Fast battery charging 15W, Power bank/Reverse wireless charging

  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:
ئێوەش دەتوانن سەبارەت بەم کاڵا ڕاتان دەر بڕن

بۆ تۆمارکردنی بۆچوون ئەبێت سەرەتا بچیتە نێو ئەکاونتەکەی خۆت. ئەگەر ئەم بەرهەمەتان پێشتر کڕیبیت بۆچوونی ئێوە وەکوو خاوەنی بەرهەم تۆمار ئەکرێت.

زیاد کردنی بۆچوونی نوێ

Product Enquiry