بیروبۆچوون سەبارەت بەم بەرهەمە

مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 128GB Mobile Phone Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 128GB Mobile Phone

لە0ڕا
ڕەنگ
Clear selection
ئامادەی ناردن

ئەم بەرهەمە هەیە و ئامادەی ناردنە.

ئایا لە نرخ ڕازیت؟ بەڵێ نە
Report Abuse
  • بیرگەکەی خۆی:128GB
  • تۆڕە پەیوەندیدەرەکان:2G، 3G، 4G
  • RAM:4GB
  • ڕوونی وێنە:48MegaPixel
  • شیاوی گۆڕینی باتری:نەخێر
  • قەبارەی ڕوونەما:6.09inch
  • ژمارەی سیم کارد:2رەقەم
ئێوەش بەرهەمی خۆتان بفرۆشن
کاڵای پەیوەندیدار
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
217 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
119 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
155 $
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
188 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
510 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
219 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
174 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
142 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9T M1903F10G Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9T M1903F10G Dual SIM 128GB Mobile Phone
269 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
127 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
289 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
228 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
269 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 32GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 32GB Mobile
153 $
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
650 $
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
789 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
650 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
163 $

شیکاری و تاوتوێ مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 128GB Mobile Phone

تاوتوێکردن و لێدانەوە کورتی Xiaomi mi A3 

مۆبایلی Mi A3 بەرهەمی نوێ، بەڕۆژ و خۆشسازی شیائۆمییە کە بە دیزاینێکی مۆدێڕنەوە ئاراستەی بازاڕ کراوە. شیائۆمی Xiaomi نوێنەکی مۆبایلی مۆدێلی Mi A3ـی لە سایزی 6.09ـدا بەرهەم هێناوە. ئەم نوێنەکە تەواولاپەرەیە و تەنیا چاڵۆکەی کەمێرای سێلفی لەودا بوونی هەیە. ئەم بەرهەمە هەستگری شوێن‌پەنجەی هەیە کە لە ژێرەوەی لاپەڕی نواندنەوەیە و لە جۆری ئێپتیکاڵە. نوێنەکی Mi A3 بەیارمەتیی داهێنانی Corning Gorilla Glass 5 لە هەمبەر ڕووشان و ڕیسکدا پارێزراو بمێنێتەوە. تایبەتمەندیی دیکەی ئەم بەرهەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگی جۆراوجۆر و چوارچێوەی زۆر جوانی ئەو. بەڵام ئەمە کۆتاییی کار نییە، 3 کەمێرا کە لە یەکیاندا هەستگری 48 مێگاپیکسێڵی و لە دووانەکەی تردا هەستگری 8 و 2 مێگاپیکسێڵی جێگیر کراوە، کۆی کەمێراکانی پشتەوەی ئەم بەرهەمە پێک دێنن. کەمێرای سێلفی ئەم کەمێرایەش هەستگری 32 مێگاپیکسێڵیی ڕازاوەتەوە. گرێخواردن بە شەبەکە 4Gـیەکانەوە بە خێراییی گونجاوەوە، بولووتووسی وەشانی 5.0، وەشانی ئەندرۆیدی 9.0 و باتریی 4030 میلی ئامپێری تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم بەرهەمە نوێیەن. ئەم بەرهەمە لوانی شارژی 18 واتیی هەیه کە لە کۆتاییدا خێرایییەکی بەرزی شاڕژ بۆ ئەم مۆبایلە بە دیاری دێنێت. لە ڕووی ڕەقەکاڵاشەوە ئەم مۆبایلە سنەپ‌دراگۆن 610ـی کوالکام بە کار دێنێت کە چارەسەرکەرێکی 8 ناوەکی و بەهێزی تێدا جێگیر کراوە تا بتوانێت سەرەڕای کاری ئاساساییی، گیرۆفەنە نوێیەکانی مۆبایلەکەش سەپۆرت بکات. مۆبایلی Xiaomi Mi A3 بەرهەمێکی زور جوانە کە بە درگای USB-C و شەقاری کارتی میمۆرییەوە ئاراستەی بازاڕ کراوە.

درێژەی بابەت
  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:

شیائۆمی Xiaomi وەکی یەکێک لە ورچەغوولەکانی دنیای مۆبایلە ئاست‌مامناوەندەکان ناسراوە. ئەگەر ئێوەش لەو دەستە بەکارهێنەرانەن کە دەتانهەوێت مۆبایلێکی بە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبڵیلی ئەندرویدەوە و بە نرخێکی گونجاوەوە دابین بکەن، مۆبایلی شیائۆمیی مۆدێلی Mi A3 یەکێک لە بژاردەکانتانە. ئەو ڕاستییەی کە لە هەمبەر تێچوویەکی کەمدا، دەتوانن بەرهەمێک بە لوانی وێکچوو بە زۆرینەی مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکانی بازاڕدا بکڕن، بۆ زۆرینەی کڕیارەکان وەکی خەونێک وایە. بەڵام وێڕای بوونی هەندێک کۆمپانیای وەکی هۆڐاوی، ZTE و شیائۆمی   Xiaomiو هەوڵی ئەوان لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جۆراوجۆردا، ئەم ڕۆیایە بووە بە ڕاستییەکی شیرین. می A3 بە نرخێکی سەرسامکەرەوە ناسێندرا. ئەم بەرهەمەش وەکی بەرهەمەکانی کەی شیائۆمی، دروشمی تایبەتی ئەم کۆمپانیایە، واتە بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی بەکوالێتی لە هەمبەر تێچوویەکی گونجاودا، بانگەواز دەکات. لە درێژەدا زۆرتر  ئەم مۆبایلە دەناسین.

مۆبایلی شیائۆمیی مۆدێلی Mi A3 لە بواری دیزاینەوە  وەکی هەموو بەرهەمە نوێیەکانی کەی ئەم ساڵانەی کۆتایییە. ئەم مۆبایلە لەسەر نوێنەکدا ناچی هەیە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە، بەکارهێنانی شووشە بۆ چوارچێوەی پشتەوە و پێشەوە و فافۆن بۆ لاکانی ئەم مۆبایلەیە. ئەم مەتریاڵە لە پێکهاتەی مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکاندا بە کار دەچێت. وەک هەموو مۆبایلەکانی ئەم ساڵەی کۆتایی، بەتایبەت ئاڵاهەڵگرەکان، لەم بەرهەمەشدا هەوڵ دراوە تا پەراوێزی مۆبایل بۆ کەمترین ڕێژەی لواو کەم ببێتەوە. هەر ئەم دیزاینە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە ئەنجامدا ئەم مۆبایلە ببێتە خاوەنی نوێنەکی 6.09 ئینچیی. لەوانەیە بۆ مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکان دانانی 3 کەمێرا لەسەر چوارچێوەی پشتەوەدا لەم دوایییانەدا بووبێت بە باو، بەڵام ئەوەی کە ئێوە ئەم تایبەتمەندییە لە بەرهەمێکی ئاستی مامناوەنددا ببینن، بۆخۆی خاڵێکی کارامەیە. ئەم مۆدێلە لە کەمێرای پشتەوەیدا بە 3 کەمێرا ڕازێندراوەتەوە. بە دانانی سێ کەمێرا، ئیدی جێگای پێویست بۆ دانانی هەستگری شوێن‌پەنجە لە چوارچێوەی پشتەوەدا نامێنێتەوە هەربۆیە شیائۆمی Xiaomi هەستگری شوێنپەنجەی لەژێر نوێنەکدا دامەزراندووە. جێگای ئەم هەستگرە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە کاتی کارپێکردندا، قامکتان بەهەڵە لە کەمێراکە وێ نەکەوێت، ئەو هەڵەیەی کە لەو هەستگرانەدا کە لە چوارچێوەی پشتەوەدا جێگرن، ڕوو دەدات. ئەگەر هێشتاکە لە هێدفۆنی 3.5 میلی مەتری کەڵک وەردەگرن، هەواڵێکی خۆشمان پێیە بۆتان؛ پێویستتان بە دابینکردنی گۆڕەر بۆ ئەم مۆبایلە نییە. لە بەشی سەرەوەی مۆبایلدا درگای جەکی 3.5 میلی مەتری جێگیر کراوە. بە دابینکردنی ئەم مۆدێلە، دەتوانن هاوکات بەبێ یارمەتیی گۆڕەر Converter، لە کاتێکدا کە خەریکن مۆسیقا دەبیستن،مۆبایلەکەتان بخەنە سەر شارژیشەوە. بەکارهێنانی USB-C بۆ ئەم مۆبایلە ئاست‌مامناوەندە، خاڵێکی پۆزەتیڤ هەژمار دەکرێت. نەوینەوەی سووچەکانی مۆبایل دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانتر لە دەستتاندا جێ بکەوێت و ئەگەری خلیسکانی کەم ببێتەوە.

کەمێرای ئەم بەرهەمە وێکچوونێکی زۆری لەگەڵ کەمێرای مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکاندا هەیە. ئێوە بە تێچووکردنی نرخی مۆبایلێکی ئاستی مامناوەند، دەبنە خاوەنی کەمێرایەک بە تایبەتمەندییەکانی کەمێراکانی مۆبایلە ئاست‌باڵاکانەوە. می A3 لە پشتەوەی چوارچێوەدا خاوەنی سێ کەمێرا بە ڕووناهیی 48 مێگاپیکسێڵی، 8 و 2 مێگاپیکسێڵییەوەیە. کەمێرای سێلفیی ئەم مۆدێلە بە هەستگری 32 مێگاپیکسێڵ ڕازاوەتەوە. لە بەشی یەکەمدا ئاوڕ لە کەمێراکانی پشتەوە دەدەینەوە؛ کەمێرا و کوالێتیی وێنە یەکێک لە لاپەڕەبراوەکانی ئەم بەرهەمەیە. شیائۆمی Xiaomi لە دیزاینی گشتیی کەمێرای ئەم بەرهەمەدا، ئاگای لە وێنەگەری بە یەک دەستەوەش بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بتوانن لەرەی زیادە، بە تەنیا یەک دەست بەشێوەی هەسوویی Landscape لە کەمێرای ئەم مۆدێلە کەڵک وەرگرن. کەمێرای سەرەکیی ئەم مۆبایلە تەنیا لە بواری ژمارەی مۆبایلەکانەوە ئێوە سەرسام ناکات. وێنەی تۆمارکراو بەم مۆبایلە کوالێتییەکی زۆریان هەیە. یەکێک لە هۆکارەکانی کوالێتیی بەرز، کەڵک وەرگرتن لە هەستگری سۆنییە. کوالێتیی وێنەکانی ئەم مۆبایلە، لەسەرەوەی چاوەڕوانیی ئێوە لە مۆبایلێکی ئاستی مامناوەندە.

باتریی مۆبایلی شیائۆمیی مۆدێلی Mi A3 خونچانی 4030 میلی‌ئامپێریی لەسهر کاتکۆ هەیە. ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی باتری، ئێوە وەکی سەرجەم تایبەتمەندییەکانی کە سەرسام بکات. باتریی ئەم بەرهەمە، بۆ ئەو پەسندهەڵگرە و هەر ئەو شتەیە کە لە مۆبایلێکی ئاستی مامناوەند جاوەڕوانی دەکەن. بۆ تێگەشتنی پتر لە هێزی ئەم باترییە، دەتوانین نموونەیەکی ساکارتر بهێنینەوە؛ 1 کاتکۆ یاریکردن، تەنیا 12./. شاڕژی ئەم مۆبایلە دادەبەزێنێت. ئاگادار بن کە ئەم ڕێژەیە پەیوەندیی بە زۆر هۆکاری جیاوازەوەیە و وێچوونە. ئەم مۆبایلە شاڕژی خێرای 18 واتیش سەپۆرت دەکات. بەگوێڕەی بانگەشەی شیائۆمی  Xiaomi ، ئەم مۆدێلە گیرۆفەنی شاڕژی خێرای تا 20 ڕۆژ بەشێوەی ستەندبای یان هەمان بەکارنەهێنانی تێدایە. شیائۆمی ئەم ڕێژەیەی بۆ ونووێژ 30 و بۆ یاری 13 کاتکۆ ڕاگەیاندووە.

ئەم مۆبایلە لە ناو مۆبایلە ئاست‌مامناوەندەکاندا، کاردایەکی پەسندهەڵگری هەیە. بۆ جێبەجێکردنی کاری ڕۆژانە و کارکردن بە چەند پرۆگرام بە شێوەی هاوکات، لەگەڵ هیچ کێشەیەکدا ڕووبەڕوو نابنەوە. ئەم مۆبایلە یارییە سووکەکانی وەکی CandyCrush هەڵ دەکات. بۆ یارییە گرانەکانی وەکی پۆپجی PUBG دەبێ ڕێکخستنی گرافیکیی یارییەکە دابەزێنن. بەڵام سەرنجڕاکێشترین نرخی ئەم مۆبایلە، پشتیوانیکردنی Android oneـە. بە کارهێنانی ئەم وەشانەی ئەندرۆید، لە دابەزینی قەبارەی نەرمەکاڵا سەرەکییەکاندا دەورێکی گرنگی هەبووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕەمێکی کەمتر تێکەڵ ببێت و خێراییتان بەراورد بە مۆبایلە ئاسایییەکان، زۆرتر بێت. ئەم وەشانەی ئەندرۆید بە وەشانی پەنیش بەنێوبانگە. ئەو مۆبایلانەی کە ئەم ئەندرۆیدە سەپۆرت دەەکەن، خێراتر لە مۆبایلەکانی کە بەڕۆژبوونەوەی نەرمەکاڵایی دەبن. بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان، بەڕۆژکردنەوە لە کاتی خۆیدا زۆر گرنگە و ژمارەیەکی کەم لە مۆبایلە ئاست‌مامناوەندەکان ئم لوانە دەدەن بە ئێوە.

ئەم مۆدێلە لە باشترین مۆبایلە ئاست‌مامناوەندەکانە. شیائۆمی Xiaomi لوانی زۆری بۆ ئەم مۆدێلە ڕەچاو کردووە کە لە زۆرینەی مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکاندا بە دی ناکرێت. بە کارهێنانی سێ کەمێرا یەکێک لەم تایبەتمەندییانەیە. بێگومان ئەم مۆدێلە بایەخێکی بانی کڕینی هەیە. کوالێتیی وێنی تۆمارکراو بە کەمێرای ئەم مۆبایلە، دیزاینی سەرنجڕاکێش، هەستگری شوێنپەنجە لەژێر نوێنەکدا، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆدێلە بێوێنەیەن. ئەوەی کە بووەتە هۆی ئەوەی کە مۆبایلی می A3 لە ناو مۆبایلە ئاست‌مامناوەندەکاندا جێگای ببێتەوە؛ نرخی ئەم بەرهەمەیە و ئەگە بمانهەوێت تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە هەڵسەنگێنین  لە زۆرینەی بابەتەکاندا لەگەڵ مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکاندا ڕکابەری دەکات.

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 128GB Mobile Phone

قەبارەکان

8.5 × 71.9 × 153.5mm

کێش

173.8gr

سیم کارد

Dual SIM, Nano size

مەتریاڵی بەدنە

چوارچێوەی پێشەو و پشتەوی لە شووشەیە(Gorilla Glass5) فرێیمی لە جنس پەلاستیکە

ڕەنگ

Black, White

ڕێکخەری سەنتەری CPU

Octa-core (4×2.0 GHz Kryo 260 Gold & 4×1.8 GHz Kryo 260 Silver)

ڕێکخەری گرافیکی GPU

Adreno 610 GPU

بیرگەی نێوخۆی

128GB

Ram

4GB

تەکنۆلۆجی ڕوونەما

Super AMOLED

قەبارەی ڕوونەما

6.09inch

ڕوونی

1560 × 720 Pixel

هێڵەكانی ئینترنێت

2G , 3G , 4G

تەکنۆلۆجیای پەیوەندی گرتن

GPRS , EDGE , Wi-Fi , بلوتووس

دەرگەی پەیوەندی

USB Type-C 1.0 v2.0

کامێرا

48Megapixel

  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:
ئێوەش دەتوانن سەبارەت بەم کاڵا ڕاتان دەر بڕن

بۆ تۆمارکردنی بۆچوون ئەبێت سەرەتا بچیتە نێو ئەکاونتەکەی خۆت. ئەگەر ئەم بەرهەمەتان پێشتر کڕیبیت بۆچوونی ئێوە وەکوو خاوەنی بەرهەم تۆمار ئەکرێت.

زیاد کردنی بۆچوونی نوێ

Product Enquiry