بیروبۆچوون سەبارەت بەم بەرهەمە

مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 128GB Mobile Phone Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 128GB Mobile Phone

لە0ڕا
ڕەنگ
Clear selection
ئامادەی ناردن

ئەم بەرهەمە هەیە و ئامادەی ناردنە.

ئایا لە نرخ ڕازیت؟ بەڵێ نە
Report Abuse
  • بیرگەی نێوخۆیی:128GB
  • تۆڕە پەیوەندیدەرەکان:2G، 3G، 4G
  • RAM:4GB
  • ڕوونی وێنە:48Megapixel
  • شیاوی گۆڕینی باتری:نەخێر
  • قەبارەی ڕوونەما:6.3Inch
  • ژمارەی سیم کارد:2رەقەم
ئێوەش بەرهەمی خۆتان بفرۆشن
کاڵای پەیوەندیدار
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 Pro M1906G7G Dual SIM 128GB Mobile Phone
219 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9T M1903F10G Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9T M1903F10G Dual SIM 128GB Mobile Phone
269 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 64GB Mobile
163 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 64GB Mobile Phone
127 $
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
مۆبایلی شیائۆمی مۆدێلی Xiaomi Redmi Note 7 M1901F7G Dual SIM 128GB Mobile
174 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi 8 M1908C3IG Dual SIM 32GB Mobile Phone
119 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2G Dual SIM 64GB Mobile Phone
269 $
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei Y9 2019 JKM-LX1 Dual SIM 128GB With 4GB Ram Mobile Phone
188 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 64GB Mobile Phone
217 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 SE M1903F2Dual SIM 128GB Mobile Phone
289 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi A3 M1906F9SH Dual SIM 64GB Mobile Phone
142 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 64GB Mobile Phone
155 $
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 Pro Max A2220 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 Pro Max A2220 Dual SIM 256GB Mobile Phone
1,415 $
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی ئەپڵ Apple iPhone 11 A2223 Dual SIM 128GB Mobile Phone
789 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
650 $
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
مۆبایلی ئەپڵ مۆدێلی iPhone 8 Plus بیرگەی نێوخۆیی 256 گێگابایت
650 $
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
مۆبایلی هواوی Huawei P30 Pro VOG-L29 Dual SIM 256GB Mobile Phone
510 $
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Mi 9 Lite M1904F3BG Dual SIM 128GB Mobile Phone
228 $

شیکاری و تاوتوێ مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 128GB Mobile Phone

تاوتوێکردن و لێکدانەوەی کورتی Xiaomi Redmi Note 8

مۆبایلی مۆدێلی Redmi Note 8 لە دەستەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای بەنێوبانگی شیائۆمییە کە بە پەنێلی IPS LCD درووست کراوە و مەودای لێوارەی پەڕاوی نواندن لەودا زۆر کەمە. ئەم بەرهەمە هەستگری شوێن‌پەنجەی هەیە و نوێنەکەکەی ڕووناهییەکی بەرزتری بەراورد بە مۆبایلە باوەکانی بازاڕ هەیە. بە شێوەیەک کە لە سایزی 6.3 ئینچیدا، نزیکەی 409 پیکسێڵ لە هەر ئینچێکدا دەگونجێنێت. لە مۆبایلی Redmi Note 8ـدا نوێنەک هەموو چوارچێوەی پێشەوەی مۆبایلەکەی پڕ کردووەتەوە. ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ قاوغێکی شووشەییدا بۆ ئەم بەرهەمە ڕەچاو کراوە کە ڕواڵەتێکی فرەڕەنگ و نەمایەکی لۆکسی پێ بەخشیوە. ئەم قاوغە جوانە لەگەڵ نوێنەکی بەرهەمەکەدا، بە یارمەتیی Corning gorilla glass 5 لە هەمبەر ڕووشاندا پارێزراو دەبێت. تایبەتمەندیی دیکەی Redni note 8  ڕازاوەبوونیەتی بە هەستگری شوێنپەنجەوە. ئەم گیرۆفەنە بەیارمەتیی داهێنانە نوێیەکان، هێڵەکانی قامکی ئێوە دیاری دەکات و دەتوانن تەنیا بە یەک قامک‌لێدان مۆبایلەکە بکەنەوە. بەڵام ئەمە کۆتاییی کارەکە نییە، لە چوارچێوەی پشتەوەی ئەم بەرهەمەدا 4 کەمێرا جێگر کراون کە کەمێرای سەرەکی بە هەستگری 48 مێگاپیسێڵی ڕازاوەتەوە، کەمێرای دووەم بە هەستگری 8 مێگاپیکسێڵی و دوو کەمێراکەی دیکە بە هەستگری 2 مێگاپیکسێڵی. گرێخواردن بە شەبەکە 4Gـەکانەوە بە خێرایییەکی بەتەواوەتی گونجاو، بلووتووسی وەشانی 5.0، وەشانی ئەندرۆیدی 9.0 و پاتریی 4000 میلی‌ئامپێرکاتکۆیی تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم بەرهەمە چێ دەکەن. ئەم بەرهەمە لە بواری ڕەقەکاڵاییشەوە لە ئای‌سیی SDM665 Snapdrgon66ـی کواڵکام کەڵک وەردەگرێت کە چارەسەرکەرێکی 8 ناوەکیی تێدا بە کار هاتووە تا بتوانێت سەرەڕای کارە ئاسایییەکانی ڕۆژانە، گیرۆفەنە  نوێیەکانی مۆبایلە ئەوڕۆیییەکان سەپۆرت بکات. مۆبایلی شیائۆمی ڕێدمی نۆتی 8 بەرهەمێکی زۆر جوان و بەنرخی بەرزی کڕینەوەیە کە وێ دەچێت دڵخوازییەکی زۆر لەنێو بەکارهێنەراندا بۆ خۆی چێ بکات.

درێژەی بابەت
  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:

شیائۆمی Xiaomi یەک لەو کۆمپانیایانەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا وتەی زۆری بۆ گوتن پێ بووە. ئەو مۆبایلانەی کە لەلایەن ئەم کۆمپانیایەوە ئاراستە کراون، کوالێتییەکی زۆر بەرزیان هەیە و بەپێچەوانەی ئەوەی کە بیری لێ دەکەنەوە، نرخێکی گەلێک گونجاوتریان بەراورد بە سەرجەم ڕکابەرەکانی شیائۆمی Xiaomi هەیە. کەواتە بۆ بوون بە خاوەنی یەکێک لەم مۆبایلانە، پێویست بە بژاردنی تێچوویەکی زۆر نییە. یەکێک لەو مۆبایلە ئاست‌مامناوەندانە کە توانیویەتی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەران بە لای خۆووە ڕاکێشێت، Xiaumi redmi note 8ـە کە دەبێ ببینن کە چۆنچۆنی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

دیزاینی ئەم مۆبایلە زۆر جوانە. بەتایبەت ڕەنگە شین و سپییەکانی کە زۆر نەخشاندنی جوانیان لەسەر چوارچێوەیاندا هەیە و ئەم نەخشاندنە جوانەش بەشێوەیەکە کە لە یەکەم سەیرکردندا تێمان دەگەیێنێت کە بە بەرهەمێکی ئاڵاهەڵگرەوە خەریکین و تەنیا هەستی مۆبایلێکی ئاستی مامناوەند و هەرزان بۆ بەکارهێنەر ناگوازێتەوە. پێکهاتەی ئەم مۆبایلە لە شووشە و ویرەیە کە کوالێتییەکی زۆر بەرزی هەیە. ڕەنگی شین دیزاینێکی تایبەتتری بەراورد بە ڕەنگەکانی دیکە هەیە و ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پێکهاتەی دوو ڕەنگی شینی کاڵ و شینی تۆخ لە تەنیشت یەکدا، لە چوارچێوەی پشتەوەدا بەکارهاتووە. لە چوارچێوەی پشتەوەدا 4 کەمێرا و هەستگری شوێنپەنجە بوونیان هەیە. یەکێک لەو کێشانەی کە بەکارهێنەرانی note 8 pro لەگەڵیدا ڕووبەڕوو بوون، ئەوە بوو کە هەستگری شوێنپەنجە ڕێک لەژێر کەمێراکاندا دانرابوو کە لە کاتی دەست‌لێدان لە هەستگری شوێنپەنجە، دەستیان لە کەمێراکان وێ دەکەوت و ئەمە دەبووە هۆی پیسبوونی لێنزی کەمێراکەش. بەڵام لەم مۆبایلەدا کەمێراکان لە سووچەکەی‌تردا جێگیر کراون و بەکارهێنەران لەگەڵ ئەم بابەتەدا سەرقاڵ نابن. هەموو ئەم بابەتانە لەگەڵ یەک مۆبایلێکی 190گرامییان پێک هێناوە کە نە زۆر سووکە و نە زۆر قورس.

یەکێک لەو ڕەخنانەی کە لەم مۆبایلە دەگیرێت ئەوەیەکە دابەشکردنی کێش تێیدا یەکدەست نییە و نیوەی ژوورووی قورستر لە نیوەی خواروویەتی کە ئەمەش لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی درێژخایەنی ئەم مۆبایلەدا، تۆزێک ببێتە هۆی ماندووبوونی دەست. پەراوێزەکانی چواردەوری نوێنەکی ئەم مۆبایلە زۆر کەمە کە هەڵبەت لە خوارەوەی پەڕاوی نواندنەکەوە لۆگۆیەکی Redmi هەیە کە لە وەشانی proـدا نییە و ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ زۆربوونی پەراوێزی ئەم بەرهەمە بەراورد بە پرۆ. کەمێرای سێلفیش بەشێوەی ناچێکی تنۆکەیی لەلای سەرەوەی نوێنەکی ئەم بەرهەمەدا جێگیر کراوە و ڕواڵەتێکی دڵکەشی بەم بەرهەمە داوە. دەتوانین بڵێین ئەم مۆبایلە بەراورد بە سەرجەم ڕکابەرەکانی دیکە وەکی A30 و A50، دیزاینێکی جوانتری هەیە و ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە جنسی چوارچێوەی ئەم بەرهەمە پێکهاتەیەکە لە شووشە و ویرە. خاڵێکی لاوازیی گەورە کە لە بەشی دیزاینی ئەم مۆبایلەدا هەیە کەمێراکەیەتی کە پتر لە ڕادە دەربەزیوە و کاتێک کە لەسەر ڕووکارێکی سافدا دادەنرێت، زۆر بەرچاو دەبێت و دەتوانێت ڕواڵەتی مۆبایلەکە کەمێک ئاڵۆز دەکات. سەبارەت بە دژەئاوبوونی ئەم بەرهەمەش دەبێ بڵێین ئەم بەرهەمە هیچ دژەئاو نییە و چوارچێوەکەی تەنیا دەتوانێت تنۆکەکانی ئاو لە خۆی دوور بخاتەوە کەواتە بە هیچ شێوەیەک ئەم مۆبایلە مەخەنە هەمبەری ئاوەوە.

لە نوێنەکی ئەم مۆبایلەدا تەکنۆلۆجیای IPS بە ڕووناهیی 1080*2340ـەوە بە کار هاتووە کە لە ڕیزی نوێنەکە +FHDـیەکاندا جێگای دەبێتەوە. سایزی ئەم نوێنەکە  6.3 ئینچە و هەوڵ دراوە پەراوێزی نێوان نوێنەک و چوارچێوە بۆ کەمترین ڕێژە دابەزێت. بەراوردی نوێنەک لەگەڵ چوارچێوەدا 81.7ـە ، پەرتەوازەی پیکسێڵی لەودا 409 پیکسێڵ لەسەر ئینچە. لەم ڕێژە نرخییەدا یەکێک لە باشترین نوێنەکەکانی لەناو ڕکابەرەکاندا هەیە کە هەڵبەت دەکرا چاوەڕوانی کوالێتییەکی باشترمان لێی هەبێت بەڵام دەبێ ئەوەمان لە بیر بێت کە ئەم مۆبایلە، مۆبایلێکی ئاستی مامناوەندە. یەکێک لە خاڵە بەهێزییەکانی ئەم بەرهەمە ڕەچاوکردنی پارێزەری گۆریلاگلەس لەسەر نوێنەک و تەنانەت چوارچێوەی پشتەوەشە چونکوو لەناو ڕکابەرەکاندا، کەم ئامێرێک دەبیننەوە کە لەم تەکنۆلۆجیایە بۆ سەر نوێنەکی مۆبایل کەڵکی وەرگرتبێت. ئەم تەکنۆلۆجیایە بووەتە هۆی ئەوەی کە نوێنەک لە هەمبەر ڕووشان و هەندێک لێداندا خۆڕاگر بێت.

لەم مۆبایلەدا لە ئای‌سیی Snapdragon 665 کە چارەسەرکەرێکی 64بایتییە کەڵک وەرگیراوە کە کاردایەکی پەسندهەڵگری هەیە. ئەم چارەسەرکەرە 8ناوەکییە بە فریکۆنسەکانی 2 و 1.8 گیگاهێرتزەوە چالاکی دەکات. لەتەنیشت ئەم چارەسەرکەرەدا، چارەسەرکەرێکی گرافیکیی Adreno 610ـش بە کار چووە. ئەم دوو چارەسەرکەرە 4 گیگابایت ڕەمیان لەگەڵدایە. دەکرێت بڵێین ئەم ڕەقەکاڵایە دەتوانێت بەباشی زۆربەی کارەکان جێبەجێ بکات بەڵام لە کاتی هەندێک کاری قورسدا وەکی یارییە HDـیەکان و کردنەوەی هاوکاتی چەند پرۆگرام، هەندێک وەستان و خاویی تێدا چێ دەبێت. بیرگەی ناوخۆییی ئەم مۆبایلە 128 گیگابایتە کە ئەگەر پێویستتان زانی، دەتوانن تا 256 گیگابایت بیرگەی پێ زیاد بکەن. ئەم مۆبایلە دووسیمکارتەیە و بە هەردوک شیمکارتەکان گیرۆفەنی 4G سەپۆرت دەکات. خاڵێکی سەرنجڕاکێش لەم بەرهەمەدا، بەکارهێنانی درگای USB_C بۆ شارژ و چێکردنی ئەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ئامێرەکاندایە. لە لێوارەی خوارووی ئەم بەرهەمەدا سپیکرێک کە دەنگێکی نە زۆر بەرز بەڵام گونجاوی هەیە، دامەزراوە. باشتر وابوو لە دوو سپیکر بە شێوەی ستۆدیۆ کەڵک وەرگیرێت بەڵام ئەم مۆبایلە تا ئێرەش هەر زۆر باش دیزاین کراوە. یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکان لەم موبایلەدا، بەکارچوونی هەستگری خوارووسوو (IR Sensor) لەودایە کە لە لێوارەی ژوورووی مۆبایلەکەدایە و دەتوانن وەکی ڕیمۆتی تەلەڤزیۆن بە کاری بێنن.

پاتریی ئەم مۆبایلە 4000 میلی ئامپێر لەسەر کاتکۆیە و دەتوانێت لانیکەم تا یەک ڕۆژی تەواو، وەڵامدەری پێویستییەکانی ئێوە بێت. بۆ شارژبوونەوەی سیفر تا 100ـی ئەم مۆبایلە تەنیا 80 خولەک کات پێویستە. یەکێک لە تایبەمەندییە تایبەتەکانی ئەم بەرهەمە، سەپۆرتکردنی گیرۆفەنی شارژی خێرای پاتری تا هەژدە واتە. هەڵبەت لەوانەیە سەپۆرتنەکردنی شاڕژی بێسیم یەکێک لە خاڵە لاوازییەکای ئەم بەرهەمە ئەژمار بکرێت.  بەگشتی بەهۆی مامناوەندبوونی ئاستی کوالێتیی پاچە ڕەقەکاڵایییەکان و هەڵبژاردنیان بەشێوەیەکی گونجاو، تێچووی پاتری لەم بەرهەمەدا لە ئاستێکی گونجاودایە و لەم بوارەوە لەگەڵ هیچ کێشەیەکدا ڕووبەڕوو نابنەوە.

هەستگری شوێنپەنجە لە پشتەوەی مۆبایلەکەدایە. خێراییی ئەم هەستگرە زۆر لەسەرە و دەتوانێت بەباشی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ڕەنگە یەکێک لە عەیبەکانی ئەم هەستگرە ئەوە بێت کە لە پشتەوەی مۆبایلەکەدا جێگیر کراوە و هەندێک لە بەکارهێنەران ئەوەیان بە دڵ نەبێت. یان بۆ نموونە ئەگەر مۆبایلەکە لەسەر مێزێکدا دانرابێت، ئەوا بۆ کردنەوەی دەبێت لەسەر مێزەکە هەڵی گرن. هەڵبەت لەوانەیە لەبەر دابەزاندنی نرخی ئەم مۆبایلە ئاست‌مامناوەندە، لە هەستگرێکی ژێرەوەی پەڕاوی نواندن کەڵک وەرنەگیراوە. ئەم مۆبایلە هەروەها بۆ کردنەوە بە گیرۆفەنی دیاریکردنی ڕوخسار ڕازاوەتەوە کە ئەم تایبەتمەندییەش کاردایەکی پەسندهەڵگری هەبووە.

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان مۆبایلی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8 M1908C3JG Dual SIM 128GB Mobile Phone

قەبارەکان

mm8.4 × 75.3 × 158.3

کێش

190gr

سیم کارد

Dual SIM, Nano size

مەتریاڵی بەدنە

Gorilla Glass 5 – شووشە

ڕەنگ

Black, Nepton Blue, White

ڕێکخەری سەنتەری CPU

Quad-core Kryo 260 Gold & Quad-core Kryo 260 Silver CPU

ڕێکخەری گرافیکی GPU

Adreno 610 GPU

بیرگەی نێوخۆی

128GB

Ram

4GB

قەبارەی ڕوونەما

6.3inches

ڕوونی

2340 × 1080 pixel

هێڵەكانی ئینترنێت

2G , 3G , 4G

تەکنۆلۆجیای پەیوەندی گرتن

GPRS , EDGE , Wi-Fi , بلوتوث , رادیو , OTG

دەرگەی پەیوەندی

USB Type-C 1.0 v2.0

کامێرا

Megapixel 48+ 8+ 2+ 2

ڕوونی کامێرای فلیمگری

1080 × 1920 – (1080p@120FPS), 1080 × 1920 – (1080p@30FPS), 1080 × 1920 – (1080p@60FPS), 2160 × 3840 – (2160p@30FPS)

کامێرای سڵفی

13Megapixel

دەرگەی دەنگ

3.5 mm

سیستەمی وەگەڕخەر

Android

ڤێرژنی سیستەمی وەگەڕخەر

Pie 9.0

هەستگەرەکان

Accelerometer, Compass, FingerPrint|Rear-Mounted, Gyro, Light, Proximity

تایبەتمەندیەکانی باتری

4000 mAh

ڕوونکردنەوەکانی تر

Fast Battery Charging 18W

  • تایبەتمەندیەکان:
  • کواڵێتی پێکهاتە:
  • بایەخی کڕین:
  • دیزاین:
ئێوەش دەتوانن سەبارەت بەم کاڵا ڕاتان دەر بڕن

بۆ تۆمارکردنی بۆچوون ئەبێت سەرەتا بچیتە نێو ئەکاونتەکەی خۆت. ئەگەر ئەم بەرهەمەتان پێشتر کڕیبیت بۆچوونی ئێوە وەکوو خاوەنی بەرهەم تۆمار ئەکرێت.

زیاد کردنی بۆچوونی نوێ

Product Enquiry